إعدادات العرض
نوێژ مەکە وچاوەڕێ بکە هەتا ماوەى ئاسایی سووڕی مانگانەکەت تەواو دەبێت، پاشان خۆت بشۆ
نوێژ مەکە وچاوەڕێ بکە هەتا ماوەى ئاسایی سووڕی مانگانەکەت تەواو دەبێت، پاشان خۆت بشۆ
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: دایکی حەبیبە (ئوم حەبیبە) پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە خوێن (ئەو خوێنەى لە پاش تەواوبوونی کاتی سووڕی مانگانەوە -کاتی حەیزەوە- دەردەچێت)، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «نوێژ مەکە وچاوەڕێ بکە هەتا ماوەى ئاسایی سووڕی مانگانەکەت (ماوەى ئاسایی حەیزەکەت) تەواو دەبێت، پاشان خۆت بشۆ (غوسڵ بکە)»، عائیشە دەڵێت: بۆیە بۆ هەموو نوێژێک خۆی دەشۆرد (غوسڵی دەکرد).
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
عربي বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausa Português සිංහල Svenska ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá ئۇيغۇرچە Tiếng Việt Kiswahili پښتو অসমীয়া دری mg or Soomaaliالشرح
ئەم فەرموودەیە حوکمی ئەو ئافرەتە ڕووندەکاتەوە کە خوێنی هەیە وبەردەوام دەبێت لە پاش تەواوبوونی ماوەى سوڕی مانگانە -ماوەی حەیز- کە پێی دەووترێت (موستەحازە) لە زاراوەى فیقهیدا، حوکمەکەش ئەوەیە کە نوێژ ناکات وڕۆژوو ناگرێت بە گوێرەى ماوەى ئاسایی سوڕی مانگانە (ماوەى حەیز) ئەگەر ماوەیەکی دیاریکراوی هەبوو، ئەگەر ماوەکە تەواو بوو ئەوا خۆی دەشوات ئەگەرچیش خوێنەکە بەردەوام بێت، پاشان نوێژ دەکات وڕۆژوو دەگرێت، لێرەدا ئوم حەبیبە بۆ هەموو نوێژێک خۆی دەشۆرد، بەڵام زانایان دەڵێن: پاش ئەوەى غوسڵی یەکەمی دەرکرد بۆ پاکبوونەوە لە سووڕی مانگانە ئەوا بۆ هەموو نوێژەکانى تر دەستنوێژگرتن بەسە بۆ ئافرەتی موستەحازە.