لەسەر گۆڕەکان دامەنیشن، وبەرامبەریان نوێژ مەکەن

لەسەر گۆڕەکان دامەنیشن، وبەرامبەریان نوێژ مەکەن

لە ئەبی مەرسەدی غەنەویەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لەسەر گۆڕەکان دامەنیشن، وبەرامبەریان نوێژ مەکەن».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە دانیشتن لەسەر گۆڕەکان. وهەروەها نەهی کردووە لە نوێژکردن بەرامبەر گۆڕەکان، ئەمیش بەوەى گۆڕەکە لەئاراستەى قیبلەى نوێژخوێن بێت ؛ چونکە ئەمە هۆکارە بۆ هاوبەش وشیرک بڕیادار دان بۆ الله -سبحانە وتعالى-.

فوائد الحديث

نەهی کردن لە نوێژکردن لەنێو گۆڕستانەکان، یان لەنێو گۆڕەکان، یان لەبەرامبەریان، جگە لە نوێژی جەنازە نەبێت ؛ هەروەکو لە سونەتدا هاتووە.

نەهی کردن لە نوێژکردن بەرامبەر گۆڕەکان ئەمیش بۆ داخستنی ئەو دەرگایەی ڕێگایە بۆ شیرک وهاوبەشدانان بۆ الله.

ئاینی ئیسلام نەهی کردووە لە زیادەڕەوی کردن لە گۆڕەکان ونەهی کردووە لە بێڕێزی کردن بەرامبەریان، بۆیە نابێت زیادەڕەوی وکورتڕەوی کردن هەبێت.

ڕێز وپلەوپایەی مسوڵمان دەمێنێت تەنانەت لە پاش مردنیشی، وسەبارەت بە ئەمەش پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (كسر عظم الميت كَكَسره حيًا)، واته: (شکاندنی ئێسکی مردوو وەکو شکاندنی وایە لە کاتی زیندوویەتیدا).

التصنيفات

تاکبوونی خودا لە پەرستنیدا, مەرجەکانی نوێژ