لە گەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووم لە سەفەرێکدا، چووم بۆ ئەوەی خوفەکەی دابکەنم، فەرمووی: وازیان لێبێنە؛ چونکە من بە دەستنوێژەوە لە پێم کردوون، ومەسحی…

لە گەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووم لە سەفەرێکدا، چووم بۆ ئەوەی خوفەکەی دابکەنم، فەرمووی: وازیان لێبێنە؛ چونکە من بە دەستنوێژەوە لە پێم کردوون، ومەسحی لەسەریان کرد

لە موغیرەی کوڕی شوعبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لە گەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووم لە سەفەرێکدا، چووم بۆ ئەوەی خوفەکەی دابکەنم، فەرمووی: وازیان لێبێنە؛ چونکە من بە دەستنوێژەوە لە پێم کردوون، ومەسحی لەسەریان کرد».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم ھاوڕان لەسەری وە لەفزەکە ھین بوخاریە]

الشرح

موغیرە -ڕەزای خوای لێبێت- لە گەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو لە یەکێک لە سەفەرەکانیدا ئەویش هەڵمەتی ڕزگارکردنی (غەزای) تەبوک بوو، کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستی کرد بە دەستنوێژگرتن ودەموچاو وهەردوو دەستی شۆرد، وسەری مەسح کرد، موغیرە هەوڵی دا خوفەکانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دابکەنێت، بۆ ئەوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێیەکانی بشوات، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: وازیان لێبهێنە ودایان مەکەنە، چونکە من هەردووکیانم بە دەستنوێژە لە پێ کردووە (واتا: دەستنوێژم هەبووە کاتێک لە پێم کردوون)، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕاستەوخۆ مەسحی کردە سەریان لە جیاتی شۆردنی پێیەکانی. بەهەمان شێوە گۆرەوییەکان هەمان حوکمی خوفەکانیان هەیە.

التصنيفات

ئادابەکانی وحوکمەکانی سەفەر کردن, مەسح کردن لەسەر گۆرەوی پێستی وهاوشێوەکانی