إعدادات العرض
1- لە گەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووم لە سەفەرێکدا، چووم بۆ ئەوەی خوفەکەی دابکەنم، فەرمووی: وازیان لێبێنە؛ چونکە من بە دەستنوێژەوە لە پێم کردوون، ومەسحی لەسەریان کرد
2- لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووم میزی کرد، ودەستنوێژی گرت، ومەسحی لەسەر خوفەکانی کرد
3- پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- مەسحی دەکردە سەر دیوی سەرەوەى خوفەکانى
4- ئەگەر هەرکەسێکتان دەستنوێژی گرت وخوفەکانى لەپێکرد؛ ئەوا با مەسحیان بەسەردا بکات، ونوێژیان پێوە بکات ودایان نەکەنەێت مەگەر تووشی لەشگرانی بێت
5- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێمان دەکرد لە سەفەردا، کە خوفەکانمان دانەکەنین سێ ڕۆژ وشەوەکانیان مەگەر بەهۆی لەشگرانیەوە نەبێت
6- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مەفرەزەیەکی نارد، وتووشی سەرما بوون؛ کاتێک گەڕانەوە بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێیانکرد بەوەى مەسح بکەن بەسەر عەمامە وگۆرەوییەکانیان
7- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سێ ڕۆژ وشەوەکانى دانا بۆ کەسی موسافیر -ڕێبوار-، وڕۆژ وشەوێک بۆ کەسی نیشتەجێبوو
8- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوخسەتی دا (بۆ مەسحکردنە سەر خوف وگۆرەوییەکان) بۆ کەسی موسافیر سێ ڕۆژ وشەوەکانیان، وبۆ کەسی نیشتەجێبوو ڕۆژ وشەوێک