إعدادات العرض
ئەگەر هەرکەسێکتان دەستنوێژی گرت وخوفەکانى لەپێکرد؛ ئەوا با نوێژیان پێوە بكات، ومەسحیان بەسەردا بکات، ودایان نەکەنێت بە ویستی خۆی مەگەر تووشی لەشگرانی بێت
ئەگەر هەرکەسێکتان دەستنوێژی گرت وخوفەکانى لەپێکرد؛ ئەوا با نوێژیان پێوە بكات، ومەسحیان بەسەردا بکات، ودایان نەکەنێت بە ویستی خۆی مەگەر تووشی لەشگرانی بێت
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر هەرکەسێکتان دەستنوێژی گرت وخوفەکانى لەپێکرد؛ ئەوا با نوێژیان پێوە بكات، ومەسحیان بەسەردا بکات، ودایان نەکەنێت بە ویستی خۆی مەگەر تووشی لەشگرانی بێت».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt ئۇيغۇرچە Hausa Português සිංහල Nederlands অসমীয়া Kiswahili ગુજરાતી አማርኛ پښتو ไทย Română മലയാളം Deutschالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە ئەگەر مسوڵمان خوفەكانی -یان گۆرەوییەكانی- بپۆشێت لەپاش دەستنوێژگرتن، پاشان دەستنوێژی شكا و ویستی دەستنوێژ بگرێتەوە، ئەوا بەسە تەنها مەسح بكات لەسەر خوفەكانی یان گۆرەوییەكانی ئەمیش بەپێی ویستی خۆی، ودەتوانێت نوێژیان پێوە بكات ودایان نەكەنێت بۆ ماوەیەكی دیاریكراو، مەگەر تووشی لەشگرانی بێت؛ لێرەدا دەبێت خوفەكانی یان گۆرەوییەكانی دابكەنێت وخۆی بشوات.فوائد الحديث
مەسح كردنە سەر خوف وگۆرەوییەكان كاتێك دروستە ئەگەر لە پاش پاكێتی تەواو لەپێ بكرێـن.
ماوەی مەسحكردن بۆ نیشتەجێبوو: ڕۆژێك وشەوەكەی، ماوەی مەسحكردن بۆ ڕێبوار: سێ ڕۆژ وشەوەكانیان.
مەسح کردن لەسەر خوف وهاوشێوەکانى تایبەتە بە دەست نوێژ شکاندن وەکو خەوتن وبا دەرچوون وئەوانى تر، بەڵام بۆ لەش گرانی دروست نییە مەسح بکات، بەڵکو دەبێت دایان بکەنێت خۆی بشوات وپێیەکانى بشوات.
نوێژكردن بە پێڵاو وخوف وهاوشێوەكانیان؛ سونەتە، بەمەرجێك پاك بن ئەمیش بۆ پێچەوانەكردنی جولەكەكان، ودەبێت نوێژكردن پێیانەوە نەبێتە هۆی ئازاردانی نوێژخوێنان یان مزگەوت وەكو ئەو مزگەوتانەی فەرشیان تێدا ڕاخراوە بۆیە دروست نییە نوێژكردن تێیاندا بە پێڵاو وهاوشێوەكانی.
مەسحكردن لەسەر خوف وگۆرەوییەكان ئاسانكاری ولابردنی بارگرانییە لەسەر ئەم ئومەتە.