دە ڕكاتم لەبەركرد لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- (لە نوێژە سونەتەكان)

دە ڕكاتم لەبەركرد لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- (لە نوێژە سونەتەكان)

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: دە ڕكاتم لەبەركرد لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- (لە نوێژە سونەتەكان): دوو ڕکات پێش نوێژی نیوەڕۆ ودوو ڕکات پاشی، ودوو ڕکات پاش نوێژی مەغریب لەماڵەكەیدا، ودوو ڕکات پاش نوێژی عیشا لەماڵەكەیدا، ودوو ڕكات پێش نوێژی بەیانی، كاتێكی دیاریکراو كەس نەدەچوو بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ حەفسە پێمی ووت: ئەگەر بانگبێژ بانگی بدایە بەرەبەیان دەربكەوتایە ؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو ڕكاتی دەكرد، ولەگێڕانەوەیەكدا: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەپاش نوێژی هەینی دوو ڕكاتی دەكرد.

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری بە ھەموو ریوایەتەکانی]

الشرح

عبداللەی کوڕی عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- ڕوونیدەكاتەوە كە دە ڕکات نوێژی سونەتی لەبەركردووە لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، وپێیان دەووترێت سونەتە راتیبەكان، كە بەم شێوەیە: دوو ڕكات لەپێش نوێژی نیوەڕۆ، ودوو ڕكات لەپاشی، دوو ڕكات لەپاش نوێژی مەغریب لەماڵەكەیدا، دوو ڕكات لەپاش نوێژی عیشا لەماڵەكەیدا، دوو ڕكات پێش نوێژی بەیانی، بەم شێوەیە دە ڕكاتەكە. سەبارەت بە نوێژی هەینی ؛ دوو ڕكات لەپاشی.

فوائد الحديث

ئەنجامدانی ئەم نوێژە سونەتە راتیبانە وبەردەوامبوون لەسەر ئەنجامدانیان ؛ سونەتە.

ئەنجامدانی نوێژە سونەتەكان لەماڵەوە ؛ ڕێگەپێدراوە.

التصنيفات

نوێژی سونەت (خۆبەخش), ڕێبازی پێغەمبەر ﷺ لە نوێژکردندا, ڕێبازی پێغەمبەر ﷺ لە مارەیی کردن ومامەڵەکردنی لەگەڵ خێزانەکانى