إعدادات العرض
ئایا ئەوەی لەپێش ئیمام سەری بەرز دەکاتەوە ؛ ناترسێت لەوەی کە خوای گەورە سەری وەکو سەری گوێ درێژ لێبكات، یان شێوەی وەکو شێوەی گوێدرێژ لێبکات
ئایا ئەوەی لەپێش ئیمام سەری بەرز دەکاتەوە ؛ ناترسێت لەوەی کە خوای گەورە سەری وەکو سەری گوێ درێژ لێبكات، یان شێوەی وەکو شێوەی گوێدرێژ لێبکات
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئایا ئەوەی لەپێش ئیمام سەری بەرز دەکاتەوە ؛ ناترسێت لەوەی کە خوای گەورە سەری وەکو سەری گوێ درێژ لێبكات، یان شێوەی وەکو شێوەی گوێدرێژ لێبکات».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt සිංහල ئۇيغۇرچە Hausa Português Kiswahili Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá ไทย پښتو অসমীয়া دری Кыргызча or नेपाली Malagasy Kinyarwanda Română తెలుగు Lietuvių Oromoo മലയാളം Nederlands Soomaali Shqip Српски Deutsch Українська ಕನ್ನಡ Wolof Moore ქართული Azərbaycan Magyarالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەڕەشەیەكی توند دەكات لەسەر ئەو كەسەی كە سەری لەپێش سەری ئیمام بەرز دەکاتەوە لەكاتی نوێژدا ؛ بەوەی خوای گەورە لەوەیە سەری وەکو سەری گوێ درێژ لێبكات، یان شێوەی وەکو شێوەی گوێدرێژ لێبکات.فوائد الحديث
چوار حاڵەت هەیە لە پەیوەندی نێوان نوێژخوێنەكان لەگەڵ ئیمام، سیانیان نەهی لێكراوە، كە ئەمانەن: پێشبڕكێ كردن لەگەڵ ئیمام، جوڵەكردن لەگەڵ ئیمام، ودواكەوتن لێی، ئەوەی ڕێگەپێدراوە: بریتیە لە شوێنكەوتنی.
واجبە نوێژخوێن شوێنی ئیمام بکەوێت لە حاڵەتەکانى ناو نوێژدا.
ئەو کەسەی سەری لە پێش ئیمام بەرز دەکاتەوە ؛ هەڕەشەی لێكراوە بەوەی لەوەیە لەڕاستیدا شێوەی بگۆڕدرێت بۆ شێوەى گوێدرێژ، وئەمیش جۆرێكە لەتێكچوونی شێوە -مەسخ-.