إعدادات العرض
خۆتان بپارێزن لە حەوت تاوانە وێرانکەرەکە
خۆتان بپارێزن لە حەوت تاوانە وێرانکەرەکە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خۆتان بپارێزن لە حەوت تاوانە وێرانکەرەکە^». ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەوانە چین؟ فەرمووی: «خۆتان بپارێزن لە حەوت تاوانە وێرانکەر و لەناوبەرەکە، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەوانە چین؟ فەرمووی: شیرک وهاوبەشدانان بۆ خوای گەورە، وسیحرکردن، وکوشتنی نەفسێک کە خوای گەورە حەرامی کردووە بکوژرێت مەگەر بە هەق ومافی خۆی نەبێت، وخواردنی ڕیبا (سوو)، خواردنی ماڵی هەتیوان، وڕاکردن لە ڕۆژی جیهاددا (پشتکردنە گۆڕەپانی جەنگ وڕاکردن)، وتۆمەتی زینا هەڵواسین بۆ ئافرەتە داوێن پاکە بێئاگاکان (بێ ئاگا وبەریئن لە زیناکردن)». ^(ناونراون بە حەوت تاوانە وێرانکەر ولەناوبەرەکە -الموبقات- چونکە دەبنە هۆی لەناوبردنی بکەرەکانیان لە دونیا وقیامەتدا)
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausa Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili தமிழ் မြန်မာ Deutsch 日本語 پښتو Tiếng Việt অসমীয়া Shqip Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands ئۇيغۇرچە සිංහල ไทย دری Akan Azərbaycan Български Fulfulde Magyar Italiano ಕನ್ನಡ Кыргызча Lietuvių Malagasy नेपाली or Română Kinyarwanda тоҷикӣ O‘zbek Moore Wolof Oromoo Српски Soomaali bm Українська rn km ქართული Македонски Lingalaالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمان بە ئومەتەکەی دەکات بە دوورکەوتنەوە لە حەوت تاوان وگوناهی لەناوبەر، وکاتێکیش پرسیاری لێکرا کە ئەو تاوانانە چین؟ ڕوونی کردەوە: یەکەم: هاوبەشدانان بۆ خوای گەورە (شیرک)، ئەمیش دانانی هاوتا وهاوشێوەیە بۆ خواى گەورە ئەگەر بە هەر شێوەیەک بێت، وکردنی هەر پەرستنێک لە پەرستنەکان بۆ جگە لە الله -سبحانه وتعالى-، وسەرەتا لە شیرکەوە دەستی پێکرد چونکە گەورەترین تاوانە، دووەم: سیحر کردن - ئەمیش بریتیە لە گرێ ونووسینی جادوو وشتی وەک دەرمان ودوکەڵ -، کە کاریگەری هەیە لەسەر لاشەى سیحرلێکراو بە کوشتن یان نەخۆشی، یان جیاکردنەوەى هاوسەرەکان لەیەکتر، ئەمە کردەوەیەکی شەیتانیە، زۆر جار ناتوانێت ئەم کارە بکات هەتاوەکو شیرک وهاوبەش بۆ الله بڕیار دەدات ونزیک دەبێتەوە لە ڕۆحە پیسەکان بەو شتانەى خۆشیان دەوێت. سێیەم: کوشتنی نەفسێک کە خواى گەورە حەرامی کردووە کوشتنی مەگەر بەهۆی پاساوێکی شەرعی کە فەرمانڕەوا جێبەجێی دەکات. چوارەم: خواردنی ڕیبا بەڕاستەوخۆ یان سوود لێوەرگرتنی بە جۆرەکانى تر. پێنجەم: خواردنی ماڵ وپارەى ئەو منداڵەى باوکی مردووە وهێشتا باڵغ نەبووە. شەشەم: ڕاکردن وپشتکردن لە گۆڕەپانی جەنگ بەرامبەر کافرەکان. حەوتەم: هەڵواسینی تۆمەتی زینا کردن بۆ ئافرەتە ئیماندارە داوێن پاکەکان، هەروەها تۆمەت هەڵواسین بۆ پیاوانی ئیماندار.فوائد الحديث
تاوانە گەورەکان تەنها سنووردار نەکراون لەم حەوتە، و بەتایبەتی باسی ئەم حەوتە کراوە چونکە تاوانی گەورە وترسناکن.
دروستێتی کوشتنی نەفسێک ئەگەر بە هەق ومافى خۆی بێت وەکو تۆڵەسەندنەوە -القصاص- وهەڵگەڕانەوە وزیناکردن لەپاش هاوسەرگیری، وئەمە دەبێت فەرمانڕەوای شەرعی جێبەجێی بکات.