من لە هەموو هاوبەش دانانێک بێ پێویستم ، ئەگەر هەر کەسێک کردەوەیەک ئەنجام بدات وکەسێک بکاتە هاوبەشی من ئەوا من واز لەو کەسە وکردەوەکەی دێنم بە هۆی ئەو هاوبەشدانانەوە…

من لە هەموو هاوبەش دانانێک بێ پێویستم ، ئەگەر هەر کەسێک کردەوەیەک ئەنجام بدات وکەسێک بکاتە هاوبەشی من ئەوا من واز لەو کەسە وکردەوەکەی دێنم بە هۆی ئەو هاوبەشدانانەوە کە بۆ من بڕیاری داوە

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: الله فەرموویەتی:من لە هەموو هاوبەش دانانێک بێ پێویستم ، ئەگەر هەر کەسێک کردەوەیەک ئەنجام بدات وکەسێک بکاتە هاوبەشی من ئەوا من واز لەو کەسە وکردەوەکەی دێنم بە هۆی ئەو هاوبەشدانانەوە کە بۆ من بڕیاری داوە».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموودەیەک دەگێڕێتەوە لە پەروەردگاری بەرز وشکۆدارەوە -کە بە فەرموودەی قودسی ناسراوە- کە خوای گەورە واز دێنێت وبەریئە لەو کردەوەی کە کەسێک کراوە بە هاوبەشی ئەو تیایدا بەهۆی ڕیا یان شتێکی ترەوە، چونکە خوای گەورە پاک وپیرۆزە و دەوڵەمەند وبێ پێویستە لە هەموو شتێک، وئەگەر مرۆڤ کردەوەیەک بکات لە پەرستنەکان وبۆ جگە لە خواى گەورە بێت ؛ ئەوا خواى گەورە وازی لێدێنێت وکردەوەکەى قبوڵ ناکات وڕەتی دەکاتەوە، بۆیە واجبە کردەوەکان بە دڵسۆزی وئیخلاصەوە بۆ خواى گەورە بن -سبحانه وتعالى- چونکە خواى گەورە هیچ کردەوەیەک قبوڵ ناکات مەگەر ئەوانەی بەتەواوى دڵسۆزیەوە بۆ ئەو ئەنجامدراون.

فوائد الحديث

ئاگادارکردنەوە لە شیرک بە هەموو شێوەکانی، چونکە دەبێتە ڕێگر لە وەرگرتن وقبوڵکردنی کردەوەکان.

هەستکردن بە دەوڵەمەندی وبێ پێویستی خواى گەورە لە هەموو شتێک ؛ وئەمە دەبێتە هۆی دڵسۆزی بۆ خواى گەورە لە کردەوەدا.

التصنيفات

تاکبوونی خودا لە پەرستنیدا, کردەوەکانی دڵ