ئەوە بەردێک بوو فڕێ درایە نێو دۆزەخ پێش حەفتا ساڵ، لەو کاتەوە هەر دەچووە قوڵایی دۆزەخەوە هەتا گەیشتە بنی دۆزەخ بۆیە ئەو دەنگەتان بیست

ئەوە بەردێک بوو فڕێ درایە نێو دۆزەخ پێش حەفتا ساڵ، لەو کاتەوە هەر دەچووە قوڵایی دۆزەخەوە هەتا گەیشتە بنی دۆزەخ بۆیە ئەو دەنگەتان بیست

ئەبی هورەیرە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بووین ودەنگی کەوتنی شتێک بە زەویدا بیسترا، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «ئایا دەزانن ئەوە چی بوو؟»، ووتمان: خودا وپێغەمبەرەکەی دەزانن، فەرمووی: «ئەوە بەردێک بوو فڕێ درایە نێو دۆزەخ پێش حەفتا ساڵ، لەو کاتەوە هەر دەچووە قوڵایی دۆزەخەوە هەتا گەیشتە بنی دۆزەخ بۆیە ئەو دەنگەتان بیست».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

هاوەڵان لەگەڵ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بوون ودەنگی کەوتنی شتێک بە زەویدا بیسترا، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «ئایا دەزانن ئەوە چی بوو؟»، ووتیان: خودا وپێغەمبەرەکەی دەزانن، فەرمووی: ئەمە دەنگی بەردێک بوو کە فڕێ درایە ناو دۆزەخ پێش حەفتا ساڵ؛ لەو کاتەوە ڕۆ دەچێت بەرەو قوڵایی دۆزەخ ئێستا گەیشتە بنی؛ ئەمەش هۆکاری ئەو دەنگی شڵەژانەی دۆزەخ بوو کە بیستتان بە هۆی ئەو بەردەوە.

التصنيفات

سیفەتەکانی بەهەشت ودۆزەخ