بەیعەتم دا بە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بە نوێژ ئەنجامدان، وزەکاتدان، وئامۆژگاری کردن بۆ هەموو مسوڵمانێک

بەیعەتم دا بە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بە نوێژ ئەنجامدان، وزەکاتدان، وئامۆژگاری کردن بۆ هەموو مسوڵمانێک

لە جەریری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: بەیعەتم دا بە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بە نوێژ ئەنجامدان، وزەکاتدان، وئامۆژگاری کردن بۆ هەموو مسوڵمانێک.

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

جەریر -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: بەیعەتم بە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دا لە سەر ئەنجامدانى نوێژەکان وزەکاتدان وئامۆژگاری کردن بۆ هەموو مسوڵمانێک، ولێرەدا بەیعەت بە ماناى پەیماندانە وبە بەیعەت ناوبراوە، چونکە هەردوو دەستیان (باعیان) درێژ دەکەن بۆ ئەوەى ئەوی تر دەستی بگرێت، ولێرەدا باسی سێ شت کراوە: 1/ مافی تایبەت بە خواى گەورە. 2/ مافێکی تایبەت بە مرۆڤەکان. 3/ ومافێکی هاوبەش. مافی تایبەت بە خواى گەورە، (نوێژ ئەنجامدانە): واتا مسوڵمان بەو شێوەیەی لێی داواکراوە ئەنجامی دەدات، لە کاتی خۆی وجێبەجێکردنی پایەکانى و واجبەکانى ومەرجەکانى وکامڵتری دەکات بە جێبەجێکردنی سونەتەکانی نوێژ، وئەنجامدانى بە جەماعەت بۆ پیاوان، خشوع وئامادەبوونی دڵ وبیرکردنەوە لەوەى دەیڵێیت وکردەوەکان؛ ئەمانە هەمووی لە ئەنجامدانى نوێژن وناوەڕۆک وڕۆحی نوێژ کردنن. 3/ ومافێکی هاوبەش: (زەکاتدانە): واتە زەکات بدرێت بە ئەو کەسانەى کە شایستەن. 2/ مافێکی تایبەت بە مرۆڤەکان: (ئامۆژگاری کردن بۆ هەموو مسوڵمانێک): واتە ئەگەر خزم یان دوور، گەورە یان بچوک، نێر یان مێ بێت. وچۆنیەتی ئامۆژگاری بۆ هەموو مسوڵمانێک لەم فەرموودەدا باسکراوە: (لا يؤمن أحدكم حتى يحب لأخيه ما يحب لنفسه)، واته: (هیچ یەکێک لە ئێوە باوەڕ ناهێنێت هەتاوەکو ئەوەی بۆ خۆی پێی خۆشە بۆ برای مسوڵمانیشی پێی خۆش بێت)، ئەمەیە ئامۆژگاری ئەوەى بۆ خۆت پێتخۆشە دەبێت بۆ براکانیشت پێت خۆش بێت، ئەوەى ئەوان دڵیان پێخۆشە تۆش دڵت پێخۆش بێت، وئەوەى ئەوان دڵتەنگ دەکات تۆش پێی دڵتەنگ بیت، وبەو شێوەیە مامەڵەیان لە گەڵدا بکەیت کە تۆ حەز دەکەیت مامەڵەت لە گەڵدا بکرێت، وئەم فەرموودەیە دەرگایەکی زۆر فراون دەکاتەوە سەبارەت بە چاکەکاری.

التصنيفات

فەزڵی نوێژکردن