إعدادات العرض
خوای گەورە دەپەرستیت وهیچ هاوبەشێکی بۆ بڕیار نادەیت، ونوێژەکانت ئەنجام دەدەیت، وفەریزەی زەکات دەدەیت، وڕۆژوی ڕەمەزان دەگریت
خوای گەورە دەپەرستیت وهیچ هاوبەشێکی بۆ بڕیار نادەیت، ونوێژەکانت ئەنجام دەدەیت، وفەریزەی زەکات دەدەیت، وڕۆژوی ڕەمەزان دەگریت
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە: پیاوێکی ئەعرابی^ هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-، ووتی: ڕێنیشاندەرم بە بۆ کردەوەیەک کە ئەگەر ئەنجامی بدەم، ئەوا دەچمە بەهەشتەوە، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «خوای گەورە دەپەرستیت وهیچ هاوبەشێکی بۆ بڕیار نادەیت، ونوێژەکانت ئەنجام دەدەیت، وفەریزەی زەکات دەدەیت، وڕۆژوی ڕەمەزان دەگریت»، پیاوەکە ووتی: سوێند بە ئەوەی کە نەفسی منی بە دەستە، هیچ شتێک زیاتر لە ئەمانە ناکەم، کاتێک دوور کەوتەوە؛ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «هەرکەسێک پێی خۆشە پیاوێک لە ئەهلی بەهەشت ببینێت ؛ با سەیری ئەو پیاوە بکات». ^[دەشتەكی: مەبەست ئەو کەسانەیە کە لە دەرەوەى شارەکان دەژین، واتە لە دەشت وبیابانەکان دەژین، وپێیان دەووترێت: دەشتەکی].
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Kiswahili Português සිංහල Svenska ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá ئۇيغۇرچە Tiếng Việt Hausa پښتو অসমীয়া دری Кыргызча or Malagasy नेपाली Čeština Oromoo Română Nederlands Soomaali తెలుగు മലയാളം ไทย Српски Kinyarwanda ಕನ್ನಡ Lietuvių Shqip Wolof Українська Moore ქართული Magyarالشرح
پیاوێکی ئەعرابی -دەشتەكی- هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بۆئەوەی ڕێنیشاندەری بێت بۆ كردەوەیەك كە دەبێتە هۆی چوونە بەهەشتی، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- وەڵامی دایەوە بەوەی چوونە بەهەشت وڕزگاربوون لە دۆزەخ پەیوەستە بە جێبەجێكردنی پایەكانی ئیسلام ؛ بە پەرستنی الله بەتەنها، وبڕیار نەدانی هیچ شەریك وهاوبەشێك لە پەرستنیدا، وپێنج نوێژە فەرزەكە ئەنجام بدەیت كە خوای گەورە واجبی كردوون لەسەر بەندەكانی لە هەموو ڕۆژ وشەوێكدا، وزەكاتدانی سامان كە خوای گەورە واجبی كردووە لەسەرت، وبیبەخشیت بە ئەوانەی شایستەن. وبەردەوام بیت لەسەر ڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان ؛ لەكاتەكەی خۆیدا. پیاوەکە ووتی: سوێند بە ئەوەی کە نەفسی منی بە دەستە، هیچ كردەوەیەک بۆ سەر ئەو پەرستنانە زیاد ناکەم ؛ كە لە تۆوە بیستم، وهیچ شتێكیان لێ كەم ناكەمەوە. کاتێک پیاوەكە دوور كەوتەوە؛ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: هەرکەسێک پێی خۆشە پیاوێک لە ئەهلی بەهەشت ببینێت ؛ با سەیری ئەم ئەعرابیە بكات.فوائد الحديث
یەکەم شت لە بانگەوازدا دەبێت بانگەواز كردن بێت بۆ بەتاكدانانی -تەوحیدی- خواى گەورە لە پەرستنیدا.
تەنها بەسە کە واجبەکان فێر بێت وجێبەجێیان بکات؛ بۆ کەسێک تازە مسوڵمان بووبێت.
پێویستە ڕەچاوی پلەبەندی وقۆناغەکان بکرێت؛ لە کاتی بانگەواز کردن بۆ لای خواى گەورە.
بەپەرۆشی مرۆڤ لەسەر فێربوونی ئاینی ئیسلام.
ئەگەر مسوڵمان تەنها واجبەكان جێبەجێ بكات ؛ سەرفراز دەبێت، بەڵام مانای ئەوەیە نییە ؛ كەمتەرخەم بێت دەرهەق بە كردەوە سونەتەكان، چونكە كردەوەی سونەت ؛ شوێنی فەرزەكان پڕ دەكاتەوە وكامڵیان دەكات.
باسكردنی هەندێك لە پەرستنەكان بەتایبەتی ؛ بەڵگەیە لەسەر گرنگیان وهاندان بۆ ئەنجامدانیان، بەڵام مانای ئەوە نییە كردەوەكانی تر واجب نیین.
التصنيفات
ئادابەکانی وڕەوشتی زانا وفێرخواز