إعدادات العرض
بە دڵنیاییەوه، ئەوەی خەڵكی پێی گەیشتوون وفێربوون له قسەی پێغەمبەرانی پێشوو؛ ئەوەیە كه ئەگەر شەرمت نەكرد ئەوا هەرچی ئارەزوو دەكەیت بیكه
بە دڵنیاییەوه، ئەوەی خەڵكی پێی گەیشتوون وفێربوون له قسەی پێغەمبەرانی پێشوو؛ ئەوەیە كه ئەگەر شەرمت نەكرد ئەوا هەرچی ئارەزوو دەكەیت بیكه
لە ئەبی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بە دڵنیاییەوه، ئەوەی خەڵكی پێی گەیشتوون وفێربوون له قسەی پێغەمبەرانی پێشوو؛ ئەوەیە كه ئەگەر شەرمت نەكرد ئەوا هەرچی ئارەزوو دەكەیت بیكه».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausa Português සිංහල Русский Nederlands অসমীয়া Tiếng Việt Kiswahili ગુજરાતી پښتو አማርኛ Oromoo ไทย Română മലയാളം Malagasy नेपाली Deutsch Кыргызча తెలుగు ქართულიالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت لەو وەسیەت وئامۆژگارییەكانی پێغەمبەرانی پێشوو فەرموویانە، وخەڵكی لەنێو خۆیاندا باسیان كردووە وبووە بە میرات لەنێویان سەدە لەپاش سەدە، هەتاوەكو گەیشتە سەرەتای ئەم ئومەتە، وەسیتەكە ئەمەیە: بڕوانە دەتەوێت چی بكەیت، ئەگەر شتێك بێت كە شەرم ناكەیت لە كردنی؛ ئەوا بیكە، وئەگەر شتێك بێت شەرم لە كردنی دەكەیت؛ ئەوا مەیكە، چونكە ڕێگر لە كردنی شتی ناشیرین وقەدەغەكراو؛ شەرمە، ئەوەی شەرمی نەبێت ئەوا تووشی هەموو تاوانێكی خراپ وقێزەوەنی دەكات.فوائد الحديث
شەرم كردن بنچینەی ڕەوشتە بەرزەكانە.
شەرمكردن ڕەوشتێكە لە ڕەوشتەكانی پێغەمبەران -علیهم السلام-، ولە ڕێباز ونەریتی ئەوانە.
شەرمکردن دەبێـتە هۆی ئەوەى مسوڵمان ئەو کردەوانە ئەنجامبدات کە جوانی دەکات ودەیڕازێنێتەوە، ودوور بکەوێتەوە لەو کردەوانەى کە پیس وناشیرینی دەکات.
نەوەوی دەڵێت: فەرمانكردن لێرەدا بۆ ڕێگەپێدانە، واتا: ئەگەر ویستت شتێك بكەیت ئەوا بیكە ئەگەر نەبێتە هۆی هەستكردن بە شەرمەزاری لەپێش خوای گەورە ولە پێش خەڵكی، ئەگەرنا ئەوا مەیكە، ئەمە یەكێكە لە تەوەرە سەرەكیەكانی ئاینی ئیسلام، مەبەست ئەوەیە شتێك فەرمانی پێكرا بێت واجبە یان سونەتە؛ بۆیە شەرم دەكرێت لە ئەنجام نەدانی، وشتێك نەهی لێكرا بێت حەرامە یان مەكروهە ؛ بۆیە شەرم دەكرێت لە نزیكبوونەوە لێی، بەڵام ڕێگەپێدراو ؛ شەرمكردن لە ئەنجامدانی ئاساییە، هەروەها دووركەوتنەوەیش لێی، بۆیە ئەم فەرموودەیە پێنج حوكمەكەی ئیسلامی لەخۆگرتووە، ووتراوە: ئەم فەرمانكردنە بۆ هەڕەشەیە لێرەدا، ماناكەی: ئەگەر شەرمت نەبوو ئەوا چی دەكەیت بیكە؛ چونكە خوای گەورە پاداشتت دەداتەوە، ووتراوە: فەرمانكردن لێرەدا بەمانای هەواڵدان دێت، واتا: ئەوەی شەرم نەكات هەرچیەكی بوێت دەیكات.
التصنيفات
ڕەوشتە جوانەکان