إعدادات العرض
مەیکوژە، ئەگەر بیکوژیت؛ ئەو دەچێتە شوێنی تۆ پێش ئەوەى بیکوژیت، وتۆش دەچیتە شوێنی ئەو؛ پێش ئەوەى ئەو وشانە بڵێت
مەیکوژە، ئەگەر بیکوژیت؛ ئەو دەچێتە شوێنی تۆ پێش ئەوەى بیکوژیت، وتۆش دەچیتە شوێنی ئەو؛ پێش ئەوەى ئەو وشانە بڵێت
لە میقدادی کوڕی عەمروی كیندیەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ووتم بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- : ئەگەر تووشی کابرایەکی بێباوەڕ بووم وچووین بەگژیەکدا، وبە شمشێرەکەى دای لە دەستم وبڕی، پاشان پەنای بردە پاڵ دارێک، وگووتی: مسوڵمان بووم بۆ الله، ئایا بیکوژم ئەی پێغەمبەری خودا پاش ئەوەى ئەم قسەی کرد؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «نەخێر مەیکوژە»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، دەستێکی بڕیم پاشان ئەم قسەی کرد؟! پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «مەیکوژە، ئەگەر بیکوژیت؛ ئەو دەچێتە شوێنی تۆ پێش ئەوەى بیکوژیت، وتۆش دەچیتە شوێنی ئەو؛ پێش ئەوەى ئەو وشانە بڵێت».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Português සිංහල Nederlands অসমীয়া Tiếng Việt Kiswahili ગુજરાતી پښتو Oromoo አማርኛ ไทย Hausa Română മലയാളം नेपाली Deutsch Malagasy Кыргызчаالشرح
میقدادی كوڕی ئەسوەد -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كرد: ئەگەر گەیشت بە پیاوێك لە كافرەكان لە جەنگدا، وبە شمشێر ڕووبەڕووی یەكتر بوونەوە، هەتاوەكو كافرەكە بە شمشێرەكەی دەستێكی بڕی، پاشان كافرەكە ڕای كرد وخۆی پەنادا لەپاڵ دارێك، وگووتی: (لا إله إلا الله)، ئایا كوشتنی حەڵاڵە لەپاش ئەوەی دەستی بڕیم؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: مەیكوژە. ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەو دەستێكی بڕیم، لەگەڵ ئەمەیشدا نەیكوژم؟! پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: مەیكوژە، چونكە خوێنی حەرام بووە، ئەگەر بیكوژیت لەپاش مسوڵمانبوونی؛ ئەوا ئەو لە پلەی تۆدایە وخوێنی پارێزراوە بەهۆی مسوڵمانبوونەوە، وتۆ لە پلەی ئەودایت وخوێنت حەڵاڵە؛ بەهۆی ئەوەی كوشتت وتۆڵەت لێدەسێندرێتەوە.فوائد الحديث
هەرکەسێک شتێک سەبارەتی بزانرێت کە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى مسوڵمان بووە لە قسەیدا یان کردەوەیدا؛ ئەوا کوشتنی حەرامە.
ئەگەر كەسێك لە كافرەكان مسوڵمان بوو لەكاتی جەنگدا، ئەوا خوێنی پارێزراوە، و واجبە زیانی لێ نەدرێت مەگەر پێچەوانەی مسوڵمان بوونی ڕوون بێتەوە.
واجبە مسوڵمان ئارەزووی شوێنکەوتەى شەریعەت بێت نەک شوێنکەوتەى دەمارگیری وتۆڵەسەندنەوە بێت.
ئیبن حەجەر دەڵێت: ڕێگەپێدراوە پرسیاركردن سەبارەت بە پێشهات وكارەساتەكان لەپێش ڕوودانیان؛ لەسەر بنەمای ئەو ڕایەی دەڵێت ئەم باسە ڕووی نەداوە، وئەوەی لە زانایانی پێشینەوە باسكراوە لە مەكروهیەتی ئەم جۆرە پرسیاركردنە؛ بۆ كاتێكە ئەگەر ڕووداوەكە بە دەگمەن ڕووبدات، بەڵام ئەو ڕووداوەی دەكرێت زۆر جار ڕووبدات؛ ئەوا پرسیاركردن سەبارەتی ئاساییە بۆئەوەی زانست سەبارەتی هەبێت.
التصنيفات
ئیسلام