دەست پێش خەری مەکەن بە سەلام کردن بەرامبەر جولەکە ونەسڕانیەکان، وئەگەر گەیشتن پێیان لە ڕێگادا؛ ئەوا ناچاریان بكەن لە تەنگترین بەشیدا ڕێ بكەن

دەست پێش خەری مەکەن بە سەلام کردن بەرامبەر جولەکە ونەسڕانیەکان، وئەگەر گەیشتن پێیان لە ڕێگادا؛ ئەوا ناچاریان بكەن لە تەنگترین بەشیدا ڕێ بكەن

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دەست پێش خەری مەکەن بە سەلام کردن بەرامبەر جولەکە ونەسڕانیەکان، وئەگەر گەیشتن پێیان لە ڕێگادا؛ ئەوا ناچاریان بكەن لە تەنگترین بەشیدا ڕێ بكەن».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لە دەستپێكردنی سەلامكردن بەرامبەر جولەكە وگاوڕەكان ئەگەرچیش زمی بن؛ چ جای كافرەكانی تر، هەروەها ڕوونیكردووەتەوە بۆمان ئەگەر گەیشتین بە یەكێكیان لەسەر ڕێگا ئەوا ناچاری بکەین بە تەنگترین بەشی ڕێگاكەدا بڕوات، چونكە ئیماندار لە ناوەڕاستی ڕێگا دەڕوات، وئەوەی خۆی لەسەر ڕێگا لادەدات كافرە، ومسوڵمان نابێت بە هەرحاڵێك لە حاڵەكان زەلیل بێت.

فوائد الحديث

دروست نییە مسوڵمان دەستپێشخەری بکات لە سەلامکردن لە جولەکە وگاوڕەکان وكافرەكانی تر.

وەڵامدانەوەی سەلامكردنیان ڕێگەپێدراوە ئەگەر ئەوان سەرەتا سەلامیان كرد؛ بەوەی بووترێت: (وعلیكم) واتە: (لە ئێوەیش بێت).

ڕێگەپێدراو نییە مسوڵمان ئازاری كافر بدات بە مەبەستەوە بەوەی ڕێگای لەسەر تەنگ بكاتەوە بە ئەنقەست وبێ ئەوەی پێویست بێت بۆئەوەی ناچاری بكات بە ڕێگایەكی تەنگدا بڕوات؛ بەڵام ئەگەر ڕێگاكە تەنگ یان قەرەباڵەغ بوو ئەوا مسوڵمان شایستەترە بۆ تێپەڕبوون، وكافر دەبێت خۆی لەسەر ڕێگاكە لابدات.

دەرخستنی شکۆداری مسوڵمانان وبچووکی ئەوانى تر، بە بێ ستەمکردن وسنوور تێپەڕاندن لە وتەدا.

تەنگکردنەوەى ڕێگا لەسەر کارەکان بەهۆی کوفر وبێباوەڕیانە بە خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، ولەوەیە ئەم کارە هۆکاری مسوڵمان بوونیان بێت ولە دۆزەخ ڕزگاریان بێت؛ ئەگەر ئەمە بووە هۆی ئەوەى هۆکارەکە بزانن.

ئاساییە مسوڵمان لەسەرەتادا بە كافر بڵێت: چۆنی؟ ئەم بەیانیەت چۆن بوویت؟ چۆن ئێوارەت بەسەردا هات؟ وهاوشێوەی ئەم دەستەواژانە ئەگەر پێویست بوو؛ چونكە نەهی كردنەكە بەستراوەتەوە بە سەلامكردن.

تەیبی دەڵێت: ڕای پەسەند ئەوەیە سەرەتا سەلام ناكرێت لە كەسی بیدعەچی، وئەگەر سەلام بكات لە كەسێك كە نایناسێت پاشان دەركەوت زیمی یان بیدعەچیە، ئەوا دەڵێت: سەلام كردنەكەم گەڕانەوە بۆ بە بچووك دانانی.

التصنيفات

ئادابەکانی سەلام کردن ومۆڵەت وەرگرتن