پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ لامان، ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا، زانیمان چۆن سەلام لەسەر تۆ بدەین، ئایا چۆن سەڵاوات لەسەر تۆ بدەین؟

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ لامان، ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا، زانیمان چۆن سەلام لەسەر تۆ بدەین، ئایا چۆن سەڵاوات لەسەر تۆ بدەین؟

لە عبدالرحمان کوڕی ئەبی لەیلاوە دەڵێت: کەعبی کوڕی عوجرە بە لامدا تێپەڕی، ووتی: ئایا دیاریەکت پێببەخشم؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ لامان، ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا، زانیمان چۆن سەلام لەسەر تۆ بدەین، ئایا چۆن سەڵاوات لەسەر تۆ بدەین؟ فەرمووی: «بڵێن: (اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ) واته: (خودایە وەسف وستایشی موحەمەد وبنەماڵە وشوێنکەوتووانى بکە -صلى اللە علیە وسلم- هەروەکو چۆن وەسف وستایشی ئیبراهیم وبنەماڵە وشوێنکەوتووانیت کرد -علیه السلام-، وبەرەکەت وپیرۆزی بڕژێنە بەسەر موحەمەد وبنەماڵە وشوێنکەوتووانى -صلى اللە علیە وسلم- هەروەکو چۆن بەرەکەتت ڕژاندە سەر ئیبراهیم وبنەماڵە وشوێنکەوتووانی -علیه السلام-، تۆ سوپاسكراو وستایشکراویت -حمید-یت و شکۆداریت -مجید-یت)».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

هاوەڵان پرسیاریان لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كرد سەبارەت بەچۆنیەتی سەڵاواتدان لەسەری؟ پاش ئەوەی زانیان چۆن سەلام بدەن لەسەری لەكاتی تەحیاتدا: (السلام عليك أيها النبي ورحمة الله وبركاته..)؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فێری كردن چۆن سەڵاوات بدەن لەسەری، وماناكەی: (اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ * خودایە وەسف وستایشی موحەمەد وبنەماڵە وشوێنکەوتووانى بکە -صلى اللە علیە وسلم-): واتا بە وەسف وستایشی جوان باسی بكە لای فریشتە بەڕێزەكان لە ئاسمانەكانی، وشوێنكەوتووانی ئاینەكەیشی بەهەمان شێوە، وهەروەها ئیمانداران لە كەسوكارەكانی. (كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ * هەروەکو چۆن وەسف وستایشی ئیبراهیم وبنەماڵە وشوێنکەوتووانیت کرد -علیه السلام-): هەروەكو چۆن بە فەزڵی خۆت وەسف وستایشی ئیبراهیم وبنەماڵەكەیت كرد -علیهم السلام- ؛ كە بریتین لە ئیبراهیم وئیسماعیل وئیسحاق ونەوەكانیان وئیماندارە شوێنكەوتووەكانیان، ئەم فەزڵ وپاداشتەی خۆت ببەخشە بە موحەمەدیش -صلى اللە علیە وسلم-. (إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ * تۆ سوپاسكراو وستایشکراویت): واتا: تۆ ستایشكراویت لە زات وسیفەت وكردەوەكانت، وگەورەیت لە مەزنێتی ودەسەڵات وبەخشینت. (اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ * خودایە بەرەکەت وپیرۆزی بڕژێنە بە سەر موحەمەد وبنەماڵە وشوێنکەوتووانى -صلى اللە علیە وسلم- هەروەکو چۆن بەرەکەتت ڕژاندە سەر ئیبراهیم وبنەماڵە وشوێنکەوتووانی -علیه السلام-): واتا مەزنترین خێر وڕێزلێنان ببەخشە پێیان وبەردەوامی بكە بۆیان.

فوائد الحديث

پێشین -سەلەف- بابەت ومەسەلەکانى زانستی شەرعی وەکو دیاری دەیانبەخشی بە یەکتر.

واجبێتی سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کۆتا تەشەهودی -تەحیاتی- نوێژدا.

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاوەڵانی فێر كرد چۆن سەلام وسەڵات لەسەری بدەن.

ئەم شێوازە باشترین شێوازە بۆ سەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.

التصنيفات

زیکرەکانی نوێژ, ئادابەکانی وڕەوشتی زانا وفێرخواز