هەرکەسێک نوێژی بەیانی بکات؛ ئەوا لە ژێر پاراستنی خودایە، بۆیە نابێت هیچ کەسێک ئازاری ئەو کەسە بدات، هەرکەسێک ئازاری بدات؛ ئەوا توڕەیی خوای گەورە دەیگرێتەوە ولە سەر…

هەرکەسێک نوێژی بەیانی بکات؛ ئەوا لە ژێر پاراستنی خودایە، بۆیە نابێت هیچ کەسێک ئازاری ئەو کەسە بدات، هەرکەسێک ئازاری بدات؛ ئەوا توڕەیی خوای گەورە دەیگرێتەوە ولە سەر ڕووی فڕێی دەداتە ئاگری دۆزەخەوە

لە جوندوبی کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک نوێژی بەیانی بکات؛ ئەوا لە ژێر پاراستنی خودایە، بۆیە نابێت هیچ کەسێک ئازاری ئەو کەسە بدات، هەرکەسێک ئازاری بدات؛ ئەوا توڕەیی خوای گەورە دەیگرێتەوە ولە سەر ڕووی فڕێی دەداتە ئاگری دۆزەخەوە».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

ئەوەی نوێژی بەیانی بکات ئەوا چووەتە ژێر پاراستن وپەیمانی خوای گەورە وەکو ئەوە وایە کە ئەو کەسە پەیمان بەستبێت لەگەڵ خوای گەورە بەوەی کە کەس ئازاری پێ نەگەیەنێت، بۆیە دروست نییە هیچ کەسێک ئازاری ئەو کەسە بدات چونکە ئەوەی وا بکات ئەوا سەرپێچیکردن ودژایەتی پەیمانی خوای گەورەیە وهەوڵدانە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو پەیمانەی کە خودا بە ئەو کەسەی بەخشیووە کە نوێژی بەیانی کردووە، وئەوەی هەوڵبدات پەیمانی خوای گەورە هەڵبوەشێنێت وسنوور تێپەڕێنێت ئەوا خۆی تووشی جەنگ کردووە بەرامبەر بە خوای گەورە، وخودا تۆڵە دەسێنێت بۆ کەسێک لە ژێر پەیمانی پاراستنی ئەودا بێت.

فوائد الحديث

ڕوونکردنەوەی گرنگی نوێژی بەیانی وفەزڵ وپاداشتی ئەم نوێژە.

ئاگادارکردنەوەیەکی توند بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت ئازار بگەیەنن یان زیان بدەن لە کەسێک کە نوێژی بەیانی کردووە.

پاراستنی سنوورەکانی خوای گەورە وئەنجام نەدانی حەرامکراوەکان هۆکارێکن بۆ ئەوەی خوای گەورە ئەو بەندەیە بپارێزێت ویارمەتی بدات.

التصنيفات

فەزڵی نوێژکردن