إعدادات العرض
خوای گەورە بەندەی تەقواکار ونەفس دەوڵەمەند وشاراوەى -خۆدەرنەخەری- خۆشدەوێت
خوای گەورە بەندەی تەقواکار ونەفس دەوڵەمەند وشاراوەى -خۆدەرنەخەری- خۆشدەوێت
لە سەعدی کوڕی ئەبی وەقاسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «خوای گەورە بەندەی تەقواکار ونەفس دەوڵەمەند وشاراوەى -خۆدەرنەخەری- خۆشدەوێت».
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt සිංහල Hausa Português മലയാളം తెలుగు မြန်မာ ไทย Deutsch 日本語 پښتو অসমীয়া Shqip Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands ئۇيغۇرچە Kiswahili தமிழ் دری Fulfulde Magyar Italiano ಕನ್ನಡ Кыргызча Lietuvių Malagasy Română Kinyarwanda नेपाली Српски Wolof Soomaali Moore Українська Български Azərbaycan ქართული тоҷикӣ bm Oromoo Македонскиالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆمان ڕووندەکاتەوە کە خواى گەورە هەندێک لەبەندەکانى خۆشدەوێت کە چەند سیفەتێکی دیاریکراویان هەیە، لەوانەش، تەقوادار: ئەوەیە فەرمانەکانى خودا جێبەجێ دەکات، وخۆی بەدوور دەگرێت لە نەهی لێکراوەکان. وبەندەى نەفس دەوڵەمەندی خۆشدەوێت: ئەوەى کە پێویستی بە خەڵکی نییە وتەنها داوا لە الله دەکات وئاوڕ بۆ کەسی تر ناداتەوە. وبەندەى خۆدەرنەخەری خۆشدەوێت: ئەوەى سادەیە، وسەرقاڵی پەرستنی الله یە، وخەریکی ئەو شتانەیە کە سوودی بۆی هەیە، وگرنگی نادات بەوەى خەڵکی بیانسێت یان ستایش وباس بکرێت.فوائد الحديث
ڕوونکردنەوەی ئەو سیفەت وهۆکارانەی دەبنە هۆی خۆشەویستی خودا بۆ بەندەکەی، ئەوانیش: تەقوا وسادە بوون (تواضع) وڕازی بوون بەوەی خودا بەخشیوویەتی.
التصنيفات
ڕەوشتە جوانەکان