هەرکەسێک دوو ئایەتی کۆتایی سورەتی -البقرة- بخوێنێت لە شەودا ئەوا ئەو شەوە پارێزراوە وئەوکارە بەسە بۆی

هەرکەسێک دوو ئایەتی کۆتایی سورەتی -البقرة- بخوێنێت لە شەودا ئەوا ئەو شەوە پارێزراوە وئەوکارە بەسە بۆی

لە ئەبی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک دوو ئایەتی کۆتایی سورەتی -البقرة- بخوێنێت لە شەودا ئەوا ئەو شەوە پارێزراوە وئەوکارە بەسە بۆی».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات هەرکەسێک دوو ئایەتی کۆتایی سورەتی -البقرة- بخوێنێت ئەمە بەسە بۆئەوەى خواى گەورە بیپارێزێت لە هەموو شەڕ وناڕەحەتیەک، سەبارەت بەدەستەواژەى (یکفیه:بەسە بۆی) چەند ڕایەک هاتووە، ووتراوە: واتا شوێنی شەونوێژکردن دەگرێتەوە، ووتراوە: واتا شوێنی هەموو زیکرەکانى تر دەگرێتەوە، ووتراوە: واتا کەمترین بڕە بخوێندرێت لە قورئان لەکاتی شەونوێژدا، وڕای تر ووتراوە، لەوەیە هەموو ئەمانە ڕاست بێت چونکە دەستەواژەکە ئاماژەیان بۆ دەکات.

فوائد الحديث

ڕوونکردنەوەی فەزڵی دوو ئایەتی کۆتایی (سورەتی البقرة).

ئەگەر کەسێک لەکۆتایی ڕۆژدا دوو ئایەتی کۆتایی (سورەتی البقرة) بخوێنێت ؛ ئەوا ئەمە هۆکارە بۆ دوورخستنەوەى شەڕ وزیان وشەیتان لەو شەوەدا.

شەو بە ئاوابوونی خۆر دەستپێدەکات، وبە دەرکەوتنی بەیان -خۆر- تەواو دەبێت.

التصنيفات

فەزڵی سورەت وئایەتەکان, زیکرەکانی بەیانیان وئێواران