هەرکەسێک درۆ بەناوی منەوە بکات ؛ ئەوا با شوێنێک بۆ خۆی دابنێت لە دۆزەخدا

هەرکەسێک درۆ بەناوی منەوە بکات ؛ ئەوا با شوێنێک بۆ خۆی دابنێت لە دۆزەخدا

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک درۆ بەناوی منەوە بکات ؛ ئەوا با شوێنێک بۆ خۆی دابنێت لە دۆزەخدا».

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە هەركەسێك بەئەنقەست درۆ بەناوی ئەوەوە بكات ؛ ئەمیش بەوەی فەرموودەیەك یان كردەوەیەکە بداتە پاڵی لەكاتێكدا ئەو نەیفەرمووە ونەیكردووە، ئەوا لە قیامەتدا شوێنێك بۆ ئەو كەسە درۆزنە دانراوە لە درۆزەخدا ؛ لەسزای درۆكردن بەناو پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-.

فوائد الحديث

درۆکردن بەناوى پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- بەمەبەست و بەئەنقەستەوە هۆکارە بۆ چوونە نێو دۆزەخ.

درۆکردن بەناوى پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- وەکو درۆکردن نییە بەناوى خەڵکی ترەوە، چونكە درۆكردن بەناوی پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- هۆكارە بۆ خراپەی ترسناك وگەورە لە ئاین ودونیادا.

هۆشداری دان سەبارەت بە بڵاوكردنەوەی هەر فەرموودەیەك پێش دڵنیایی ولێکۆڵینەوە لە سەحیحی ودروستی دانەپاڵی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.

التصنيفات

گرنگی سونەت و پلەوپایەی, ڕەوشتە ناشیرینەکان