إعدادات العرض
فێری زانست مەبن بۆئەوەى شانازی پێوە بکەن لە لای زانایان، ونە بۆئەوەى مشتومڕی پێوە بکەن لەگەڵ نەفامەکان
فێری زانست مەبن بۆئەوەى شانازی پێوە بکەن لە لای زانایان، ونە بۆئەوەى مشتومڕی پێوە بکەن لەگەڵ نەفامەکان
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزاى خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «فێری زانست مەبن بۆئەوەى شانازی پێوە بکەن لە لای زانایان، ونە بۆئەوەى مشتومڕی پێوە بکەن لەگەڵ نەفامەکان، ونە بۆئەوەى باشترین شوێن هەڵبژێرن لەنێو دانیشتنەکان، هەرکەسێک وابکات، ئەوا ئاگر ئاگر (دۆزەخ چاوەڕێی دەکات)».
[صەحیحە] [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية English မြန်မာ Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands اردو Español Bahasa Indonesia ئۇيغۇرچە বাংলা Türkçe Bosanski සිංහල हिन्दी Tiếng Việt Hausa മലയാളം తెలుగు Kiswahili ไทย پښتو অসমীয়া Shqip دری Ελληνικά Български Fulfulde Italiano ಕನ್ನಡ Кыргызча Lietuvių Malagasy Română Kinyarwanda Српски тоҷикӣ O‘zbek नेपाली Wolof Moore Soomaali Français Oromoo Azərbaycan Tagalog Українська தமிழ் bm Deutsch ქართული Português Македонски Magyar Lingala Русский 中文 فارسیالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری داوە لەفێربوونی زانست بۆ شانازی کردن وخۆنواندن لەپێش زانایان، بۆئەوەى دەریبخات ئەو زانایە وەکو ئەوان، یان بۆئەوەى مشتومڕی پێبکات لەگەڵ نەفامەکان وکەم ئەقڵەکان، یان فێری زانست بێت بۆئەوەى لە دانیشتنەکان شوێنی باش وبەرزی هەبێت، ولەسەرو خەڵکی بێت. هەرکەسێک نیەتی بەم شێوەیە بێت؛ ئەوا شایستەى چوونە دۆزەخە بەهۆی ڕیا ودڵسۆز نەبوون بۆ خواى گەورە لە فێربوونی زانستی شەرعی.فوائد الحديث
هەڕەشەکردن بە چوونە دۆزەخ لەوانەى زانست فێر دەبن بۆئەوەى شانازی یان دەمەدەمێی پێوە بکەن یان شوێنی باشیان هەبێت لەنێو کۆڕ وکۆمەڵەکان، وهاوشێوەى ئەمانە.
گرنگی دڵسۆزی لە نیەتدا بۆ کەسێک فێری زانست ببێت وخەڵکیش فێر بکات.
نیەت بنچینەى کردەوەیە وپاداشتدانەوە بەپێی نیەتە.