إعدادات العرض
هەر خاوەنی زێڕ وزيوێك مافەکەى (زەکاتەکەی) نەدات؛ ئەوا له ڕۆژی قيامەتدا پزیشکی ئاگرينى بۆ ئامادە دەكرێت
هەر خاوەنی زێڕ وزيوێك مافەکەى (زەکاتەکەی) نەدات؛ ئەوا له ڕۆژی قيامەتدا پزیشکی ئاگرينى بۆ ئامادە دەكرێت
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەر خاوەنی زێڕ وزيوێك مافەکەى (زەکاتەکەی) نەدات؛ ئەوا له ڕۆژی قيامەتدا پزیشکی ئاگرينى بۆ ئامادە دەكرێت كه له ئاگرى دۆزەخدا سوور کراونەتەوە، لاتەنیشت و نێوچاوان وپشتی پێ داخ دەکرێت، ھەر کاتێک (پزیشکەکە) سارد بووەوە دووبارە گەرم دەکرێنەوە، له ڕۆژێکدا کە ماوەکەی پەنجا هەزار ساڵە، هەتا دادوەرى لەنێوان هەموو بەندەكاندا تەواو دەکرێت، پاشان ڕێگەی پێ نیشان دەدرێت یان بەرەو بەهەشت یان بەرەو دۆزەخ»،
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt ئۇيغۇرچە Português සිංහල Русский Nederlands অসমীয়া Kiswahili ગુજરાતી አማርኛ پښتو ไทย Hausa Română മലയാളം Deutschالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چەند جۆرێك لە سامان ڕووندەكاتەوە، لەگەڵ باسكردنی سزای ئەوانەی زەكاتی ئەم جۆرانە نادەن لە ڕۆژی قیامەتدا، لەوانەیش: یەكەم: ئاڵتون وزیو وئەو شتانەیش كە حوكمیان هاوشێوەیە لە سامانەكان وشتومەكە بازرگانیەكان، كە زەكاتیان تێدا واجبە بەڵام نایدەن، ئەگەر ڕۆژی قیامەت بێت ئەوا دەتاوێنرێنەوە ودەكرێن بە پارچە لەوحێکی گەورە، وگەرم دەكرێن لەناو ئاگری دۆزەخدا، وخاوەنەكەی پێ سزا دەدرێت، بۆیە لاتەنیشتی ڕووی ونێوچەوانی وپشتی پێ داخ دەكرێت، هەركاتێك سارد بێتەوە؛ دووبارە گەرم دەكرێتەوە، بەم شێوەیە سزادانی بەردەوام دەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا كە ماوەكەی پەنجا هەزار ساڵە، هەتا خوای گەورە حوكم دەكات لەنێوان خوڵقێنراوەكاندا، ئینجا لە خەڵكی بەهەشت دەبێت یان لە خەڵكی دۆزەخ. دووەم: خاوەنی وشتر كە زەكاتی فەرز وماف جێبەجێ ناكات لە وشترەكانی، لەو مافانەیش: دۆشینیان وبەخشینی شیرەكان بە هەژارە ئامادەبووەكان، لە ڕۆژی قیامەتدا ئەم وشترە گەورە وقەڵەوانە دەهێنرێت وژمارەیان زیاترە، وخاوەنەكەیان ڕادەخرێت لەسەر زەویەكی فراوان وتەخت، وشترەكان پێدەنێن بە خاوەنەكەیان، وبە ددانەكانیان گازی لێدەگرن، ئەگەر كۆتا دانەیان بەسەریدا بڕوات ئەوا یەكەم دانەیان دیسانەوە پێی پێدا دەنێت، بەم شێوەیە سزادانی بەردەوام دەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا كە ماوەكەی بەپێی پەنجا هەزار ساڵە، هەتا خوای گەورە حوكم دەكات لەنێوان خوڵقێنراوەكاندا، ئینجا لە خەڵكی بەهەشت دەبێت یان لە خەڵكی دۆزەخ. سێیەم: خاوەنی گاگەل -گا ومانگا- وپەز -مەڕ وبزن- كە زەكاتی فەرز جێبەجێ ناكات لە مەڕوماڵاتەكەیدا، لە ڕۆژی قیامەتدا ئەم گاگەل وپەزانە دێن وبێ ئەوەی هیچ كەمیان كردبێت بەڵكو زیاترن، وخاوەنەكەیان ڕادەخرێت لەسەر زەویەكی فراوان وتەخت، هیچیان قۆچ كەوانەيى يان بێ قۆچ یان قۆچ شكاو نين، بەڵكو هەموویان لە باشترین شێوەدان، بە قۆچەكانیان لە خاوەنەكەیان دەدەن وپێی بەسەردا دەنین، کاتێک ئەوانەى كۆتایی تەواو دەبن؛ دیسانەوە ئەوانەی سەرەتا سەر لە نوێ دەستپێدەکەنەوە، بەم شێوەیە سزادانی بەردەوام دەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا كە ماوەكەی بەپێی پەنجا هەزار ساڵە، هەتا خوای گەورە حوكم دەكات لەنێوان خوڵقێنراوەكاندا، ئینجا لە خەڵكی بەهەشت دەبێت یان لە خەڵكی دۆزەخ. چوارەم: خاوەنی ئەسپ، ئەمیش سێ جۆرە: یەكەم: هۆكاری گوناهباربوونیەتی، ئەگەر بۆ ڕیا وشانازی وجەنگان دژی ئیسلام ڕایگرتبێت. دووەم: هۆكارە بۆ پاراستنی، دەرهەق بە كەسێك بۆ جیهاد كردن لە پێناو خوای گەورە بەكاریبهێنێت، پاشان چاكەكارە بەرامبەری بە خواردن پێدانی ودابینكردنی پێویستیەكانی، وپێدانی نێرەكانی بۆ زاوزێ كردن. سێیەم: هۆكاری بەدەستهێنانی پاداشتە، دەرهەق بە كەسێك بۆ جیهاد كردن لەپێناو خوای گەورە ڕایگرتبێت بۆ سوود گەیاندن بە مسوڵمانان، لە دەشتێكدایە دەلەوەڕێت، هەر شتێك بخوات بە ئەندازەی خواردنەكە چاكە بۆ خاوەنەكەی دەنووسرێت، وبە ئەندازەی ڕیخ ومیزەكەی پاداشتی بۆ دەنووسرێت، وئەگەر پەتەكەی بپچڕێت وبڕوات وڕابكات بۆ هەر شوێنێكی بەرز لەسەر زەوی؛ ئەوا خوای گەورە بەئەندازەی شوێنپێ وڕیخەكەی چاكە بۆ خاوەنەكەی دەنووسێت، وئەگەر تێپەڕبێت بەلای هەر ڕووبارێكدا ولێی بخواتەوە لەكاتێكدا خاوەنەكەی نایەوێت ئاوی بدات؛ ئەوا پەروەردگار بە ئەندازەی خواردنەوەكەی پاداشت بۆ خاوەنەكەی دەنووسێت. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێكرا سەبارەت بە گوێدرێژ، ئایا وەكو ئەسپ وایە؟ فەرمووی: هیچ شتێك لە شەریعەتدا دانەبەزیووە تایبەت بە گوێدرێژ مەگەر ئەم ئایەتە تایبەتە نەبێت، كە گشتیە بۆ هەموو جۆرەكانی گوێڕایەڵی وسەرپێچی؛ كاتێك خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿فَمَن يَعۡمَلۡ مِثۡقَالَ ذَرَّةٍ خَيۡرٗا يَرَهُۥ (7) وَمَن يَعۡمَلۡ مِثۡقَالَ ذَرَّةٖ شَرّٗا يَرَهُۥ (8)﴾ [الزلزلة]، واتە: ﴿جا ھەرکەسێك بە ئەندازەی گەردیلەیەکی هەرە ورد چاکە وخێری کردبێت دەیبینێتەوە (7) وجا ھەرکەسێك بە ئەندازەی گەردیلەیەکی هەرە ورد خراپە وشەڕی کردبێت دەیبینێتەوە (8)﴾، هەركەسێك گوێدرێژ ڕابگرێت وەكو گوێڕایەڵیەك ئەوا پاداشتەكەی دەبینێتەوە، وئەگەر بۆ سەرپێچی بەكاریبهێنێت ئەوا سزاكەی وەردەگرێتەوە، وئەمیش گشتگیرە بۆ هەموو كردەوەكان.فوائد الحديث
واجبێتی زەکاتدان، وهەڕەشەی توند كراوە لە ئەو كەسەی زەكات نادات.
ئەو کەسەی بەهۆی تەمەڵی زەکات نادات؛ کافر نابێت، بەڵام لە مەترسییەكی گەورەدایە.
مرۆڤ پاداشت دەدرێتەوە لەسەر وردەکاری ئەو شتانەى کە ڕوودەدات لە پەرستندا، ئەگەر مەبەستی بنچینەکەى بێت، ئەگەرچیش مەبەستی ئەو وردەکاریانە نەبێت.
لە ماڵ وساماندا مافی تر هەیە جگە لە زەكاتدان.
لەو مافانەی لە وشتردا هەیە: دۆشینیان وبەخشینی شیرەكان بەو هەژارانەی ئامادەن لە شوێنی ئاودانی وشترەكان؛ چونكە ئاسانترە لەسەریان وباشترە لەوەی داوا لە ماڵەكان بكەن، هەروەها نەرمونیانیە بەرامبەر ئاژەڵەكان، ئیبن بەتاڵ دەڵێت: لە ساماندا دوو ماف هەیە: فەرز لەسەر هەموو كەسێك وجۆرێكی تر، دۆشین لەو مافانەیە كە بەشێكە لە ڕەوشتە جوانەكان.
لەو مافانەی واجبە لە وشتر ومانگا وپەزدا: پێدانی نێرەكان بۆ زاوزێ كردن ئەگەر داوا بكرێن.
ڕوونکردنەوەى حوکم لە گوێدرێژ وهەموو شتێک کە دەق سەبارەتی نەهاتووە، ئەم ئایەتە دەیانگرێتەوە: ﴿فَمَن يَعۡمَلۡ مِثۡقَالَ ذَرَّةٍ خَيۡرٗا يَرَهُۥ (7) وَمَن يَعۡمَلۡ مِثۡقَالَ ذَرَّةٖ شَرّٗا يَرَهُۥ (8)﴾ [الزلزلة] واتە:﴿جا ھەرکەسێك بە ئەندازەی گەردیلەیەکی هەر ورد چاکە وخێری کردبێت دەیبینێتەوە (7) وجا ھەرکەسێك بە ئەندازەی گەردیلەیەکی هەر ورد خراپە وشەڕی کردبێت دەیبینێتەوە (8)﴾.
ئایەتەکە هاندانە بۆ چاکە وخێرکردن ئەگەرچیش کەم بێت، وترساندنە لە کردنی شەڕ وخراپە ئەگەرچیش کەم بێـت.