إعدادات العرض
ئەگەر بڕۆشتایەتە ناو مزگەوتەوە، دەیفەرموو: «(أعوذ بالله العظيم، وبوجهه الكريم، وسلطانه القديم، من الشيطان الرجيم)
ئەگەر بڕۆشتایەتە ناو مزگەوتەوە، دەیفەرموو: «(أعوذ بالله العظيم، وبوجهه الكريم، وسلطانه القديم، من الشيطان الرجيم)
لە عبداللەی کوڕی عەمرو كوڕی عاسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بڕۆشتایەتە ناو مزگەوتەوە، دەیفەرموو: «(أعوذ بالله العظيم، وبوجهه الكريم، وسلطانه القديم، من الشيطان الرجيم)^» (كەسێك) ووتی: هەر ئەوەندەی ووت؟ ووتم: بەڵێ، دەڵێت: ئەگەر ئەم زیکرە بخوێنێت ئەوا شەیتان دەڵێت: پارێزراوە لە من بە درێژایی ڕۆژەکە. ^(واتە: پەنا دەگرم؛ بە خوداى مەزن وبە ڕووی بەخشندەی وبە دەسەڵاتی هەمیشەیی وبێسنووری لە شەیتانى نەفرینلێکراو)
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Português සිංහල Русский অসমীয়া Kiswahili Tiếng Việt አማርኛ ગુજરાતી Nederlands پښتو नेपाली ไทย മലയാളം Кыргызча Română Malagasy Svenska Српски తెలుగు ქართული Mooreالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بچووایەتە نێو مزگەوتەوە ؛ دەیفەرموو: (أعوذ بالله العظيم) واتە: (پەنا دەگرم؛ بە خوداى مەزن) ؛ پەنا دەگرم بە الله وسیفەتەكانی. (وبوجهه الكريم) واتە: (وپەنا دەگرم؛ بە ڕووی بەخشندەی) ؛ كە پەروەردگارێكی بەخشندە وبەخشەرە. (وسلطانه) واتە: (وپەنا دەگرم؛ بە دەسەڵاتی) ؛ زاڵبوون وهێز وتوانای بەسەر هەركەسێكدایە كە بیەوێت لە خوڵقێنراوەكانی. (سلطانه القديم) واتە: (وبە دەسەڵاتی هەمیشەیی وبێسنووری) ؛ كە دەسەڵاتی ئەزەلیە وهەربوونی هەبووە لەسەرەتاوە بۆ هەتاهەتایە. (من الشيطان الرجيم) واتە: (پەنا دەگرم بە خودا لە شەیتانى نەفرینلێکراو) ؛ كە ئەم شەیتانە دوورخراوەتە ودەركراوە لە ڕەحمەتی الله، هەروەها بە مانای ئەوە دێت: خودایە بمپارێزە لە شەیتان وقسە و وەسوەكانی وگومڕاكردن وبەلادابردنی، چونكە ئەو هۆكاری گومڕاكردنە وهاندەرە بۆ لاڕێی ونەفامی، بە عبد الله ی كوڕی عەمرو ووترا: ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تەنها ئەمەی فەرموو؟ ووتی: بەڵێ. ئەگەر مسوڵمان ئەم نزایە بڵێت لەكاتی چوونە نێو مزگەوت؛ شەیتان دەڵێت: ئەم كەسە خۆی لە من پاراست لە هەموو كاتەكدا؛ لە ڕۆژ وشەودا.فوائد الحديث
فەزڵ وگەورەیی نزا كردن بەم زیكرە لەكاتی چوونە مزگەوت، وئەوەی دەیڵێت لە شەیتان پارێزراو دەبێت بەدرێژایی ڕۆژەكە.
هۆشداریدان لە شەیتان، وئەو لە سەنگەردایە بۆ مسوڵمان ؛ بۆئەوەی گومڕای بكات و بەلاڕێیدا بیبات.
مرۆڤ پارێزراو دەبێت لە گومڕایی و بەلاڕێدا بردنی شەیتان هێندەی ئەوەی لە دڵیدایە لە ئیمان بە الله وتێڕامان لەم نزایە وباوەڕبوونی بەو پاداشتدەی الله دەیبەخشێت بەهۆی ووتنی ئەم نزایە.