إعدادات العرض
فریشتەکان ناچنە ماڵێکەوە ئەگەر سەگ یان وێنەی تێدا بێت
فریشتەکان ناچنە ماڵێکەوە ئەگەر سەگ یان وێنەی تێدا بێت
لە ئەبی تەڵحەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «فریشتەکان ناچنە ماڵێکەوە ئەگەر سەگ یان وێنەی تێدا بێت».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Português සිංහල অসমীয়া Kiswahili አማርኛ ગુજરાતી Tiếng Việt Nederlands پښتو Hausa नेपाली ไทย മലയാളം Кыргызча Română Malagasy Svenska Српски తెలుగు ქართული Moore Magyar Македонски Češtinaالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە فریشتەكانی ڕەحمەت ناچنە ماڵێكەوە كە سەگ یان وێنەی ڕۆح لەبەری تێدا بێت؛ چونكە وێنەی ڕۆح لەبەر: تاوانێكی گەورەیە، وخۆچواندنە بە الله لە خوڵقاندندا، وهۆكارە بۆ شیرك وهاوبەشدانان، وهەندێكی وێنەی ئەو شتانەن كە دەپەرسترێن. هۆكارەكانی نەهاتنە ژوورەوەیان بۆ ماڵێك سەگی تێدا بێت: سەگ شتی پیس دەخوات، وهەندێكیان پێیان دەووترێت شەیتان؛ وفریشتەكان دژی شەیتانن، هەروەها بۆنی سەگ بۆگەن وناخۆشە؛ وفریشتەكان حەز بە بۆنی بۆگەن وناخۆش ناكەن، وچونكە نەهی كراوە لە ڕاگرتنی سەگ؛ بۆیە ئەوەی سەگ ڕابگرێت سزا دەدرێت بەوەی فریشتەكانی ڕەحمەت نەچنە ماڵیەوە، ونزا وداوای لێخۆشبوونی بۆ ناكەن، وئەو ماڵە پیرۆز وبە بەرەكەت نابێت، وئازار وزیانی شەیتانی لێ دوور ناخەنەوە.فوائد الحديث
حەرامێتی ڕاگرتنی سەگ مەگەر سەگی ڕاوکردن یان مەڕوماڵات یان کشتوکاڵ نەبێت.
هەڵواسینی وێنەى ڕۆح لەبەر لە کردەوە خراپەکانە كە هۆکارە بۆ دووربوونەوەى فریشتەی ڕەحمەت لە ماڵ، وبوونی لە ماڵدا هۆکارە بۆ بێبەشبوونی ئەو ماڵە لە ڕەحمەت، بەهەمان شێوە بوونی سەگ هەروایە
ئەو فریشتانەى ناڕۆنە ماڵێك كە سەگ یان وێنەی ڕۆح لەبەری تێدا بێت ؛ فریشتەی ڕەحمەتن، ئەمە فریشتەکانى تر ناگرێتەوە وەکو: ئەو فریشتانەى مرۆڤ دەپارێزن، وئەو فریشتانەى کردەوەکان دەنووسن، وئەوانی تر كە فەرمانێكی دیاریكراویان هەیە، ولە نێویاندا فریشتەی ڕۆح كێشان (ملک الموت) ؛ ئەمانە دەچنە نێو هەموو ماڵێكەوە.
حەرامبوونی هەڵواسینی وێنەى ڕۆح لەبەر لەسەر دیوارەکان وهەر شوێنێکی تری نێو ماڵدا.
خەتابی دەڵێت: ئەو فریشتانە ناڕۆنە ماڵێك كە سەگ یان وێنەی ڕۆح لەبەری تێدا بێت ؛ ئەوانەیان دەگرێتەوە كە حەرامە ڕاگرتن وهەڵواسینیان لە سەگ و وێنەی ڕۆح لەبەرەكان، بەڵام ئەوانەی كە حەرام نین وەكو سەگی ڕاوكردن وكشتوكاڵ ومەڕوماڵات وئەو وێنانەی كە ڕێزلێنراو نین وەكو وێنەی سەر ڕاخەر وسەرین وهتد ؛ ئەمانە نابنە هۆی نەهاتنە ژوورەوەی فریشتەی ڕەحمەت.
التصنيفات
تاکبوونی خودا لە پەرستنیدا