إعدادات العرض
ئایا هەواڵتان پێ بدەم بە تاوانە گەورەکان؟
ئایا هەواڵتان پێ بدەم بە تاوانە گەورەکان؟
لە ئەبی بەکرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئایا هەواڵتان پێ بدەم بە تاوانە گەورەکان؟». سێ جار وای پێ وتن، ووتیان: بەڵێ ئەی پێغەمبەر خودا (واتە: بەڵێ پێمان بڵێ)، فەرمووی: «شیرک وهاوەڵدانان بۆ خوای گەورە وخراپەکاری بەرامبەر دایک وباوک». وپاڵی دابووە ودانیشت، وفەرمووی: «وتنی درۆ، وشاهێدیدانی درۆ». هەر ئەم قسەیەی دووبارە دەکردەوە، هەتا وتمان: خۆزگایە بێدەنگ دەبوو.
الترجمة
العربية Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو 中文 हिन्दी বাংলা Hausa Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili தமிழ் සිංහල မြန်မာ Deutsch 日本語 پښتو Tiếng Việt অসমীয়া Shqip Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands ئۇيغۇرچە ไทย دری Кыргызча Lietuvių Kinyarwanda नेपाली Malagasy Italiano ಕನ್ನಡ Oromoo Română Wolof Soomaali Српски Moore Українська Български Tagalogالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی تاوانە گەورەكانی بۆ هاوەڵان كرد، و لەنێویاندا ناوی ئەم سێ تاوانەی هێنا كە گەورەتر وترسناكترن: 1. شیرك وهاوبەش بڕیاردان بۆ خوای گەورە: ئەمیش واتا كردنی پەرستنێك لە پەرستنەكان بۆ جگە لە خوای گەورە، ویەكسان كردنی جگە لە الله بە الله لە ئولوهیەتی -پەرستراوێتی- یان پەروەردگارێتی یان ناو وسیفەتەكانیدا. 2. خراپەكاری بەرامبەر دایك وباوك: ئەمیش هەموو ئازاردانێكی دایك وباوك دەگرێتەوە، بە قسە یان كردەوە بێت، وهەروەها چاكەكار نەبوون بەرامبەریان. 3. قسەی درۆ وشاهێدیدانی درۆیش دەگرێتەوە: هەموو قسەیەكی درۆ وچەوت وناڕاست دەگرێتەوە كە مەبەست لێی زیان لێدانە لە ئەو كەسەی دژی دەووترێت ؛ بۆ بردنی سامانی یان دەستدرێژی كردنە سەر كەسایەتی یان هتد. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەفەرموودەكەدا هەڕەشەی لەسەر قسەی درۆ دووبارە كردەوە ؛ ئەمیش بۆ هۆشداری لەسەر ناشیرینی ئەم تاوانە وكاریگەرییە خراپەكانی لەسەر كۆمەڵگا، هەتاوەكو هاوەڵان ووتیان: خۆزگایە بێدەنگ بووایە ؛ وەكو بەزەییەك بەرامبەری، وحەز نەكردن بە ئەوەی بێزاری دەكات.فوائد الحديث
گەورەترین تاوان هاوبەشدانانە بۆ خوای گەورە چونکە لەپێش تاوانەكانی تر باسی كرد وگەورەترینیانە، وئەم ئایەتە جەخت لەسەر ئەمە دەكاتەوە ؛ خوای گەورە دەفەرموێت: {إن الله لا يَغْفِرُ أن يشرَكَ به وَيَغْفِرُ مَا دونَ ذلِكَ لِمَنْ يشَاء} واتە: {بەڕاستی خودا خۆش نابێت لەوەی کە ھاوەڵی بۆ دادەنێت (ئەگەر کەسێک مردبێت وتەوبەی نەکردبێت لە هاوبەشدانان بۆ خوای گەورە)، و الله لێ بوردەیە لەرهەتاوانێک جگە لە شیرک بۆ هەرکەسێک بیەوێت}.
گەورەیی مافی دایک وباوک، چونكە لەپاش مافی خوای گەورە ؛ مافی ئەوانی باسكرد.
تاوانەكان دابەش دەبن بۆ گەورە وبچووك. تاوانە گەورەكان: هەر تاوانێكە سزایەكی دونیایی لەسەر بێت وەكو نەفرەت كردن و -حەددی- شەرعی، یان هەڕەشەی قیامەت، یان هەڕەشە بەچوونە دۆزەخ، وتاوانە گەورەكان پلەكانیان جیاوازە لە حەرامبووندا ؛ هەندێكیان گەورەترە لە هەندێكی تر. تاوانە بچووكەكان: هەموو تاوانێكی تر دەگرێتەوە جگە لە تاوانە گەورەكان.