واز لە نوێژكردن بهێنە بەپێی -ماوەی- ئەو ڕۆژانەی تووشی سوڕی مانگانە دەبوویت تێیاندا، پاشان خۆت بشۆ ونوێژ بکە

واز لە نوێژكردن بهێنە بەپێی -ماوەی- ئەو ڕۆژانەی تووشی سوڕی مانگانە دەبوویت تێیاندا، پاشان خۆت بشۆ ونوێژ بکە

لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: فاتیمەی کچی ئەبی حوبەیش پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد، ووتی: تووشی سوڕی مانگانە (حەیز) دەبم بەبەردەوامی، وپاك نابمەوە، ئایا واز لە نوێژ کردن بهێنم؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «نەخێر، ئەوە تەنها دەمارێکە (خوێنی لێوە دەردەچێت)، واز لە نوێژكردن بهێنە بەپێی -ماوەی- ئەو ڕۆژانەی تووشی سوڕی مانگانە دەبوویت تێیاندا، پاشان خۆت بشۆ ونوێژ بکە».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

فاتیمەی کچی حوبەیش پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد، ووتی: من تووشی سوڕی مانگانە دەبم بەبەردەوامی ولێم ناپچڕێت، تەنانەت لەدەرەوەی ماوەی سوڕی مانگانەی ئاسایی، ئایا ئەمە حوكمی وەكو حوكمی سوڕی مانگانەیە ؛ دەبێت واز لە نوێژكردن بهێنم؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: ئەمە خوێنی ئیستیحازەیە، كە خوێنێكە بەهۆی پچڕانی دەمار لەمنداڵدانی ئافرەت ؛ تووشی دەبێت، وخوێنی سوڕی مانگانە نیە، ئەگەر كاتی سوڕی مانگانە هات ؛ كە لەو ماوەیەدا تووشی سوڕی مانگانە دەبوویت پێش ئەوەی تووشی ئیستیحازە بیت، ئەوا واز لە نوێژكردن وڕۆژووگرتن وكردەوەكانی تر بهێنە ؛ كە دەبێت ئافرەتی حەیزدار ئەنجامیان نەدات لەكاتی سوڕی مانگانە. ئەگەر ماوەی سوڕی مانگانەی ئاسایی تەواو بوو، وپاك بوویتەوە لە حەیز، شوێنی خوێنەكە بشۆ، پاشان هەموو لاشەت بشۆ بۆ لابردنی ئەم ناپاكیە (الحدث)ە، پاشان نوێژەكانت ئەنجام بدە.

فوائد الحديث

واجبێتی خۆشۆردن لەسەر ئەو ئافرەتەى ڕۆژەكانی -ماوەی- سووڕی مانگانەی تەواو بووە.

واجبێتی نوێژ کردن لەسەر ئەو ئافرەتەى تووشی ئیستیحازە* بووە. *(ئیستیحازە: ئەو خوێنەیە کە تووشی هەندێک ئافرەت دەبێت ولە پاش تەواوبوونی کاتی سوڕی مانگانەوە -کاتی حەیزەوە- هەر بەردەوام دەردەچێت، واتا هیچ پەیوەندییەکی نییە بە سووڕی مانگانەوە)

سوڕی مانگانە -حەیز-: خوێنێكی ئاساییە لە ئەندامی زاوزێی ئافرەتی باڵغەوە دەردەچێت، مانگانە لەچەند ڕۆژێكی دیاریكراو تووشی دەبێت.

ئیستیحازە: ئەو خوێنەیە لە ئەندامی زاوزێی ئافرەتەوە دەردەچێـت لەكاتی تر ؛ جگە لەكاتی سوڕی مانگانەی ئاسایی، وئەم خوێنە لەنزیكترین شوێنەوە دەردەچێت نەك لە قوڵی ئەندامی زاوزێوە.

جیاوازی نێوان خوێنی سوڕی مانگانە وخوێنی ئیستیحازە: خوێنی سوڕی مانگە ڕەش سوتێنەرە وبۆنێكی ناخۆشی هەیە، بەڵام خوێنی ئیستیحازە تەنكە وبۆنی ناخۆش نییە.

التصنيفات

سووڕی مانگانە وزەیستانی وپاک نەبوون لە پاش سووڕی مانگانە