با هیچ پیاوێکی ئیماندار ڕقی لە ئافرەتێکی ئیماندار نەبێتەوە، ئەگەر ڕقی لە ڕەوشتێکی بێت؛ ئەوا ڕەوشتێکی تری لا پەسەندە

با هیچ پیاوێکی ئیماندار ڕقی لە ئافرەتێکی ئیماندار نەبێتەوە، ئەگەر ڕقی لە ڕەوشتێکی بێت؛ ئەوا ڕەوشتێکی تری لا پەسەندە

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «با هیچ پیاوێکی ئیماندار ڕقی لە ئافرەتێکی ئیماندار نەبێتەوە، ئەگەر ڕقی لە ڕەوشتێکی بێت؛ ئەوا ڕەوشتێکی تری لا پەسەندە».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە پیاو ڕقی لە خێزانەكەی بێتەوە ؛ چونكە ئەمە دەبێتە هۆی ستەم لێكردنی و پشتلێكردنی و وازلێهنانی، بوونی كەموكورتی لە سروشتی مرۆڤدایە، ئەگەر ڕقی لە ڕەوشتێكی خراپی خێزانەكەی بێـت ؛ ئەوا ڕەوشتێكی جوانی بەلاوە پەسەندە، بۆیە دەبێت ڕازی بێت لێی بەو ڕەوشتە جوانانەی هەیەتی، وئارام بگرێت لەسەر ڕەوشتە ناشیرینەكان، چونكە ئەمە دەبێتە هۆی ئارامگرتن وڕقی لێ نابێتەوە بەشێوەیەك كە لێی جیا بێتەوە.

فوائد الحديث

بانگکردنی ئیماندار بۆ دادپەروەری وحوكم كردن بە ئەقڵ لەكاتی ڕوودانی هەر ناکۆکیەک لەنێوان خۆی وخێزانەکەى، وپەنا نەباتە بەر بڕیاردان بە سۆز وهەڵچونی کاتی.

دەبێت پیاوی ئیماندار بە تەواوی ڕقی نەبێتەوە لە ئافرەتی ئیماندار بەشێوەیەك وای لێبكات لێی جیا بێتەوە، بەڵكو دەبێت چاوپۆشی بكات لەو ڕەوشت وهەڵسوكەوتانەی پێی ناخۆشە بە ئەوانەی كە پێی خۆشە ولێی ڕازایە.

ئامۆژگاری كردن بە چاك مامەڵەیی وهاوڕێیەتی لەنێوان هاوسەران.

ئیمان بانگخوازە بۆ ڕەوشتە جوانەكان، بۆیە هیچ پیاو وئافرەتێكی ئیماندار نییە ڕەوشتی جوانی تێدا نەبێت ؛ چونكە بوونی ئیمان داخوازی دەكات كە ڕەوشتی چاكیان تێدا بێت.

التصنيفات

مارەیی, حوکمەکانی ئافرەتان