?توندڕەوەکان تیاچوون

?توندڕەوەکان تیاچوون

لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «توندڕەوەکان تیاچوون^» (ئەمەى سێ جار فەرموو)، ^(توندڕەوەکان -المُتَنَطِّعُون- : ئەوانەن كە زیادەڕۆیی دەكەن لە خواپەرستیدا وکردەوەکە لەسنورى شەرع دەردەكەن وزۆر لە خۆیان دەكەن).

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە کە توندڕەوەکان بێهیوا وخەسارۆمەندن -بێ هیدایەت وزانست-ن لە دونیا ودینیاندا، ولە قسە وکردەوەیاندا، سنووریی ئەو شەرعەیان تێپەڕاندووە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی هاتووە.

فوائد الحديث

حەرامبوونی توندڕەوی وزۆر لە خۆکردن -ئەرکی ناڕەحەت خستنە سەر نەفس- لە هەموو شتێکدا، وئامۆژگاری وهاندان بۆ دوورکەوتنەوە لەم سیفەتە لە هەموو شتێکدا ؛ و بەتایبەتی لە پەرستنەکان ولە بەگەورەدانانى پیاوچاکان.

گەڕان بەدوای کامڵترین لە پەرستنەکان وهتد ؛ ئەمە شتێکی باشە ، وبەدەست دێت بە پابەندبوون بە شەریعەتەوە.

سونەتە کە بابەتێکی گرنگ دووپاتی لە سەر بکرێتەوە، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم ڕستەیەی سێ جار دووبارە کردەوە.

لێبووردەیی ئاینی ئیسلام، وئاسانی ئەو فەرمان وشەریعەت ویاسایانەی کە تێیدا دانراوە.

التصنيفات

تاکبوونی خودا لە پەرستنیدا