ئەگەر کەسێک لە ئێوە گەیشت بە براکەی ئەوا با سەلامی لێبکات، وئەگەر دارێک یان دیوارێک یان بەردێک هاتە نێوانیانەوە، پاشان دیسانەوە پێی گەیشتەوە، ئەوا با جارێکی تر…

ئەگەر کەسێک لە ئێوە گەیشت بە براکەی ئەوا با سەلامی لێبکات، وئەگەر دارێک یان دیوارێک یان بەردێک هاتە نێوانیانەوە، پاشان دیسانەوە پێی گەیشتەوە، ئەوا با جارێکی تر سەلامی لێبکات

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر کەسێک لە ئێوە گەیشت بە براکەی ئەوا با سەلامی لێبکات، وئەگەر دارێک یان دیوارێک یان بەردێک هاتە نێوانیانەوە، پاشان دیسانەوە پێی گەیشتەوە، ئەوا با جارێکی تر سەلامی لێبکات».

[صەحیحە] [ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە]

الشرح

سونەتە مسوڵمان هەرکاتێک بگاتە برایەکی مسوڵمانی سەلامی لێبکات، ئەگەر پێکەوە بوون ولێک جیا بوونەوە، ودیسانەوە بە یەک گەیشتن ئەوا سونەتە یەکێکیان سەلام لە براکەی بکات، ونەڵێت: تۆزێک پێش ئێستا سەلامم لێی کرد، بەڵکو سونەتە سەلامی لێبکات، وئەگەرچیش دارێک یان دیوارێک یان بەردێک هاتە نێوانیانەوە ئەوا سونەتە لە پاش ئەوەی ئەم شتانەیان تێپەڕاند جارێکی تر سەلام لە براکەی بکات.

التصنيفات

ئادابەکانی سەلام کردن ومۆڵەت وەرگرتن