ئەوەی خوای گەورە خێری بۆی بوێت؛ ئەوا تووشی تاقیکردنەوە بەڵا وناخۆشی دەکات

ئەوەی خوای گەورە خێری بۆی بوێت؛ ئەوا تووشی تاقیکردنەوە بەڵا وناخۆشی دەکات

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی خوای گەورە خێری بۆی بوێت؛ ئەوا تووشی تاقیکردنەوە وناخۆشی دەکات».

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

ئەگەر خوای گەورە خێری بۆ بەندەکانی بوێت ئەوا لە نەفسی خۆیان وماڵیان ومنداڵەکانیان تاقیان دەکاتەوە وتووشی بەڵایان دەکات چونکە ئەمە دەبێتە هۆی لێخۆشبوونی تاوانەکان وبەرزبوونەوەی پلەکانیان، وئەگەر کەسی ژیر سەیری سەرەنجامەکانی بەڵا وتاقیکردنەوەکان بکات ئەوا بۆی دەردەکەوێت کە ئەوە خێرە بۆی لە دونیا وقیامەتدا، وخێری ئەم تاقیکردنەوانە لە دونیادا ئەوەیە کە ئەو کەسە پەنا دەباتە خوای گەورە بە پاڕانەوە لێی ودوعا کردن وملکەچ بوون ودەرخستنی پێویست بوون، بەڵام لە قیامەتدا دەبێتە هۆی لێخۆشبوونی تاوانەکان وبەرزبوونەوەی پلەکان. خوای گەورە دەفەرموێت: {وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ بِشَيْءٍ مِنَ الْخَوْفِ وَالْجُوعِ وَنَقْصٍ مِنَ الْأَمْوَالِ وَالْأَنْفُسِ وَالثَّمَرَاتِ وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ} [155: البقرة]، واتە: {سوێند بەخوا تاقیتان دەکەینەوە بە ھەندێک لەترس و برسێتی و کەم بوونی ماڵ و دارایی و خەڵکی (کەس وکارتان) و بەرووبووم جا مژدە بدە بە خۆڕاگران}. ئەم فەرموودە گشتییە تایبەتکراوە لە هەندێک فەرموودەی تردا کە بەڵگەیە لە سەر ئەوەی کە مەبەست (ئەوەی خوای گەورە خێری بۆی بوێت) واتا: ئەگەر کەسەکە ئارام بگرێت وداوای پاداشت لە خودا بکات، بۆیە خوای گەورە ئەو کەسە تووشی ناخۆشی دەکات بۆ ئەوەی تاقیبکاتەوە، بەڵام ئەگەر مرۆڤ تووشی ناخۆش وتاقیکردنەوەی زۆر بوو وئارامی نەگرت ئەوا ئەمە هیچ خێرێکی تێدا نییە، وکافرەکان تووشی بەڵا وناخۆشی دەبن زۆر دەبن، ولە گەڵ ئەمەشدا لە سەر کوفری خۆیان دەمێننەوە وهەتا لە سەر کوفر دەمرن، وئەوانە بە دڵنیاییەوە خوای گەورە خێری بۆیان ناوێت.

فوائد الحديث

ئیماندار لەوەدایە تووشی بەڵا وتاقیکردنەوە بێت، یان لە دینەکەی یان لە ماڵ وپارەکەی یان لە هەر شتێکی تر.

مژدەدانێکی مەزنە بۆ مسوڵمان چونکە هەموو مسوڵمانێک تووشی ئازار وناخۆشی دەبێت.

تاقیکردنەوە وبەڵا لەوەیە نیشانەی خۆشەویستی خوای گەورە بێت بۆ بەندەکەی، بۆ ئەوەی پلە وپایەی بەرزبکاتەوە ولە گوناهەکانی خۆش بێت.

التصنيفات

مەسەلەکانی قەزا وقەدەر