تەقوای خودا بکە لە هەر شوێنێک بوویت، ودوای خراپە چاکە بکە چونکە دەیسڕێتەوە، وبە ڕەوشتی جوان هەڵسوکەوت بکە لەگەڵ خەڵکیدا

تەقوای خودا بکە لە هەر شوێنێک بوویت، ودوای خراپە چاکە بکە چونکە دەیسڕێتەوە، وبە ڕەوشتی جوان هەڵسوکەوت بکە لەگەڵ خەڵکیدا

لە ئەبی زەر جوندوبی كوڕی جونادە، وئەبی عبدالرحمن موعازی کوڕی جەبەلەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت: «تەقوای خودا بکە لە هەر شوێنێک بوویت، ودوای خراپە چاکە بکە چونکە دەیسڕێتەوە، وبە ڕەوشتی جوان هەڵسوکەوت بکە لەگەڵ خەڵکیدا».

[قال الترمذي: حديث حسن] [تورموذی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمان بە سێ شت دەکات: یەکەم: لە خودا ترسان (تەقواداری)؛ ئەمیش بە ئەنجامدانی واجبەكان، و دووركەوتنەوە لە حەرامکراوەکان، لە هەموو شوێن و کات و حاڵەتێکدا، لە نهێنی و ئاشکرادا، و لە خۆشی و ناخۆشیدا و جگە لەمانەیش. دووەم: ئەگەر خراپەیەکت كرد؛ ئەوا لە پاشی چاکەیەک بکە وەكو نوێژ و خێر و چاکەکاری و گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی و تەوبە و جگە لەمانەیش، چونکە ئەم چاكەیە خراپەكە دەسڕێتەوە. سێیەم: بە ڕەوشتی جوان مامەڵە لەگەڵ خەڵکیدا بکە، لە زەردەخەنەکردن بە ڕوویاندا، و نەرم و نیانی و بەخشینی چاکە، و دووركەتنەوە و وازهێنان لە ئازاردان.

فوائد الحديث

ئاماژەیە بۆ فەزڵی خودای گەورە -عز وجل- لەسەر بەندەکانی؛ لە ڕەحم پێكردنیان و لێخۆشبوون و لێبووردنیان.

فەرموودەکە سێ مافی لەخۆ گرتووە: مافی خودا بە لە خواترسی (بە تەقواداری)، و مافی نەفس بە ئەنجامدانی چاکە لە دوای خراپە، و مافی خەڵکی بە مامەڵەکردن بە ڕەوشتی جوان.

هاندان بۆ ئەنجامدانی كردەوە چاکەكان لە دوای كردەوەی خراپە، و ڕەوشتی جوان یەکێکە لە سیفەتەکانی لەخواترسی (تەقواداری).

التصنيفات

ڕەوشتە جوانەکان