شیر پێدان هەموو ئەو شتانە حەرام دەکات؛ کە بە هۆی منداڵبوونەوە حەرام دەبن

شیر پێدان هەموو ئەو شتانە حەرام دەکات؛ کە بە هۆی منداڵبوونەوە حەرام دەبن

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت: «شیر پێدان هەموو ئەو شتانە حەرام دەکات؛ کە بە هۆی منداڵبوونەوە حەرام دەبن».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- ڕوونی کردۆتەوە کە هەركەسێک بەهۆی منداڵبوون و ڕەچەڵەکەوە حەرام بێت، وەک خاڵ و مام و برا و...، بەهۆی شیرپێدانیشەوە حەرام دەبێت، و ئەو حوکمانەی بەهۆی شیرپێدانەوە ڕێگەپێدراو دەبن بەهەمان شێوەی ئەو حوكمانەیە بەهۆی منداڵبوونەوە -ڕەچەڵەكەوە- ڕێگەپێدراون.

فوائد الحديث

فەرموودەکە بنچینەیەكە لە حوکمەکانی شیرپێداندا.

كاتێك دەفەرموێت: (شیر پێدان ئەو شتانە حەرام دەکات؛ وەکو هەمان ئەو شتانەی کە بە هۆی منداڵبوونەوە حەرام دەبن)؛ ئیبن حەجەر دەڵێـت: واتە: ئەوەیش كە بەهۆی منداڵبوونەوە ڕێگەپێدراوە بەهەمان شێوە بەهۆی شیرپێدانەوە ڕێگەپێدراوە، و ئەمەیش بە یەكدەنگی زانایان پەیوەندی هەیە بە حەرامکردنی هاوسەرگیری و پاشکۆکانییەوە، و جێگیربوونی حەرامێتی لە نێوان شیرخۆر و منداڵەکانی شیردەرەکەدا، و دانانیان لە پلەی خزمایەتیدا لە ڕووی ڕێگەپێدانی سەیرکردن و تەنیا بوون و گەشت کردن لەگەڵیاندا، بەڵام حوکمەکانی تری دایکایەتی نایگرێتەوە وەكو میرات و واجب بوونی خەرجی و ئازادکردن بەهۆی خاوەندارێتی و شاهێدیدان و ديە -پارەی خوێن- و هەڵگرتنی تۆڵەسەندنەوە.

جەختکردنەوە لەسەر حوکمی حەرامبوون لە شیرپێدانەوە بە حەرامبوونێکی هەتاهەتایی.

فەرموودەکانی تر ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە کە حەرامێتی بەهۆی شیرپێدانەوە بە پێنج شیرپێدانی زانراو جێگیر دەبێت، و دەبێت لە دوو ساڵی یەکەمدا بێت.

ئەو کەسانەی بەهۆی ڕەچەڵەکەوە حەرامن بریتین لە: دایکان، و داپیرەکانیش دەگرێتەوە؛ هەرچەندە بەرز ببنەوە لەلایەن دایک یان باوکەوە. و کچان: و کچەكانی کچەكان و کچەكانی کوڕەکانیش دەگرێتەوە؛ هەرچەندە نزم ببنەوە. و خوشکان: جا چ لەلایەن دایک و باوکەوە بن؛ یان لەلایەن یەکێکیانەوە. و پوورەکان (خوشکی باوک): و هەموو جۆرە خوشکەكانی باوک دەگرێتەوە، هەروەها هەموو خوشکەکانی باپیرانت؛ هەرچەندە بەرز ببنەوە. و پوورەكان (خوشکی دایک): و هەموو جۆرە خوشکەكانی دایک دەگرێتەوە، هەروەها هەموو خوشکەکانی داپیران؛ هەرچەندە بەرز ببنەوە، جا چ داپیرەكان لەلایەن باوکەوە بن یان لەلایەن دایکەوە. و کچی برا، و کچی خوشک، و کچەکانیشیان دەگرێتەوە؛ هەرچەندە نزم ببنەوە.

ئەو کەسانەی بەهۆی شیرپێدانەوە حەرامن: هەرچییەک بەهۆی ڕەچەڵەکەوە -منداڵبوونەوە- حەرام بێت بەهۆی شیرپێدانیشەوە حەرام دەبێت، جا هەر ئافرەتێک بەهۆی ڕەچەڵەکەوە حەرام بووبێت؛ هاوشێوەکەیشی بەهۆی شیرپێدانەوە حەرام دەبێت، جگە لەمانە نەبێت: دایکی برا و خوشکی کوڕ لە شیرپێداندا کە حەرام نابن.

التصنيفات

شیردان