حەڵاڵ ئاشکرایە وحەرام ئاشکرایە

حەڵاڵ ئاشکرایە وحەرام ئاشکرایە

لە نوعمانی کوڕی بەشیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو (ونوعمان بە پەنجەکانى ئاماژەی بۆ گوێیەکانى کرد): «حەڵاڵ ئاشکرایە وحەرام ئاشکرایە، لە نێوانیان هەندێک شتی گوماناوی هەن کە زۆر لە خەڵکی نایزانێت، ئەوەی خۆی لە گومانەکان بپارێزێت ئەوا دین وکەسایەتی سەلامەت بووە، وئەوەی بکەوێـتە ناو گومانەکان (شوبهەکان)؛ ئەوا تووشی حەرام بووە، وەکو شوانێک کە مەڕەکانی لە دەوری خاکێکی قەدەغەکراودا دەلەوەڕێنێت لەوەدایە کە مەڕەکان بچنە ناو خاکە قەدەغەکراوەکەوە، وهەموو پادشایەک سنووری خۆی هەیە، وسنوورەکانی خوای گەورە بریتیە لە حەرامکراوەکان، ولە لاشەدا پارچە گۆشتێک هەیە ئەگەر چاک بوو؛ ئەوا هەموو لاشە چاک دەبێت، وئەگەر خراپ بوو ؛ ئەوا هەموو لاشە خراپ دەبێت ،ئەویش بریتیە لە دڵ».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بنچینەیەکی گشتی ڕووندەکاتەوە لە شتەکاندا، کە لەشەریعەتدا بۆ سێ جۆر دابەش دەبن: حەڵاڵێکی ڕوون، وحەرامێکی ڕوون، وشتانێک کە گوماناوین وڕوون نین لە حوکمدا لەڕوانگەی حەڵاڵ وحەرامیەوە، وزۆرێک لە خەڵکی حوکمەکانیان نازانن. هەرکەسێک واز لە شتە گوماناویەکان بهێنێت ئەوا دینداریەکەى پارێزراو دەبێت بەهۆی دوورکەوتنەوە لە تووشبوون بە حەرام، وکەسایەتی -ناوبانگی- پارێزراو دەبێت لە قسەی خەڵکی چونکە ڕەخنەی لێدەگرن لەکاتی کردنی ئەم شتە گوماناویەدا. بۆیە ئەوەى دوور نەکەوێتەوە لە شتە گوماناویەکان ئەوا خۆی تووشی یەکێک لەم دوو شتە یان هەردوویان دەکات: یان ئەوەتا تووشی حەرام دەبێت، یان ئەوەتا خەڵکی ڕەخنەى لێدەگرن وتانەى لێدەدەن. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نمونەیەکی هێنایەوە بۆئەوەى حاڵی ئەو کەسە ڕوونبکاتەوە کە شتە گوماناویەکان دەکات وەکو شوانێک وایە کە مەڕەکانی لە دەوری خاکێکی سنورداردا بلەوەڕێنێت، نزیکە لەوەى مەڕو ماڵاتەکەی لەم لەوەڕگا سنوردارە بخۆن ؛ بەهۆی نزیکبوونەوەیان لێی، بەهەمان شێوە ئەوەی شتێکی گوماناوی دەکات ؛ نزیک دەبێتەوە لە حەرام وڕەنگە تووشی ببێت. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەی کرد کە لەلاشەدا پارچە گۆشتێک هەیە (ئەویش دڵە) ئەگەر چاک بێت ؛ ئەوا لاشەیش چاک دەبێت، وئەگەر خراپ بێت ؛ ئەوا لاشەیش خراپ دەبێت.

فوائد الحديث

هاندان بۆ دوورکەوتنەوە لەو شتەى گوماناوییە، وحوکمەکەى ڕوون نییە.

التصنيفات

حوکمی شەرعی, فەزڵی کردەوەکانی دڵ, پاککردنەوەی دەروونەکان