إعدادات العرض
ئەگەر بینیتان (مانگی ڕەمەزان) ئەوا ڕۆژوو بگرن، وئەگەر بینیتان (مانگی شەوال) ئەوا ڕۆژوو بشکێنن، ئەگەر نادیار بوو لێتان ئەوا خەمڵاندنی بۆ بکەن
ئەگەر بینیتان (مانگی ڕەمەزان) ئەوا ڕۆژوو بگرن، وئەگەر بینیتان (مانگی شەوال) ئەوا ڕۆژوو بشکێنن، ئەگەر نادیار بوو لێتان ئەوا خەمڵاندنی بۆ بکەن
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بوو کە دەیفەرموو: «ئەگەر بینیتان (مانگی ڕەمەزان) ئەوا ڕۆژوو بگرن، وئەگەر بینیتان (مانگی شەوال) ئەوا ڕۆژوو بشکێنن، ئەگەر نادیار بوو لێتان ئەوا خەمڵاندنی بۆ بکەن».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Português සිංහල Nederlands অসমীয়া Tiếng Việt Kiswahili ગુજરાતી پښتو አማርኛ Oromoo ไทย Română മലയാളം नेपाली Malagasy Deutsch Кыргызча తెలుగు ქართულიالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نیشانەی هاتن وتەواوبوونی مانگی ڕەمەزان ڕووندەكاتەوە، ودەفەرموێت: ئەگەر مانگی ڕەمەزانتان بینی؛ بەڕۆژوو بن، وئەگەر هەور یان شتێكی تر هاتە نێوان ئێوە وبینینی مانگ؛ ئەوا مانگی شەعبان بە سی ڕۆژ حسێب بكەن، وئەگەر مانگی شەوالتان بینی؛ ڕۆژوو بشكێنن، وئەگەر هەور یان شتێكی تر هاتە نێوان ئێوە وبینینی مانگ؛ ئەوا مانگی ڕەمەزان بە سی ڕۆژ حسێب بكەن.فوائد الحديث
پشت بەستن بە بینین نەك بە ژماردن ؛ بۆ جەختكردنەوە لەسەر هاتن ودەستپێكردنی مانگ.
ئیبن مونزیر یەكدەنگی زانایانی گێڕاوەتەوە لەسەرئەوەی واجب نییە ڕۆژووگرتن ؛ ئەگەر بۆ هاتن ودەستپێكردنی مانگی ڕەمەزان تەنها پشت بە ژماردن بەسترا بە بێ بینین.
واجبێتی تەواوکردنی سی ڕۆژی مانگی شەعبان، ئەگەر نەیانتوانى بەهۆی هەور یان هەرشتێکی ترەوە مانگی ڕەمەزان ببینن.
مانگی -كۆچی- بیست ونۆ، یان سی ڕۆژە.
واجبێتی تەواوکردنی سی ڕۆژی مانگی ڕەمەزان، ئەگەر نەیانتوانى بەهۆی هەور یان هەرشتێکی ترەوە مانگی شەوال ببینن.
لە شوێنێكدا كە كەسێك نەبوو گرنگی بدات بە كاروباری مسوڵمان لە ڕۆژووگرتندا، یان كەسێك خۆی گرنگی نەدات بە بابەتی مانگ بینین ئەوا دەبێت ئاگادار بێت وبگەڕێت بەدوایدا وپرسیار بكات لەو كەسانە كە خۆیان دەیبینن یان كەسێك بینیوویەتی كە متمانەیان پێی هەیە؛ بۆیە بە پێی ئەمە ڕۆژوو دەگرێت ودەیشكێنێت.
التصنيفات
بینینی نیو هەیڤ (هیلال)