إعدادات العرض
ئەگەر خەڵکی بە پێی بانگەشەی خۆیان پێیان بدرێت؛ ئەوا کەسانێک داوای ماڵ (موڵک وپارە) وخوێنی (تۆڵەسەندنەوەیان) لە کەسانێکی تر دەکرد (بە ناهەق)
ئەگەر خەڵکی بە پێی بانگەشەی خۆیان پێیان بدرێت؛ ئەوا کەسانێک داوای ماڵ (موڵک وپارە) وخوێنی (تۆڵەسەندنەوەیان) لە کەسانێکی تر دەکرد (بە ناهەق)
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر خەڵکی بە پێی بانگەشەی خۆیان پێیان بدرێت؛ ئەوا کەسانێک داوای ماڵ (موڵک وپارە) وخوێنی (تۆڵەسەندنەوەیان) لە کەسانێکی تر دەکرد (بە ناهەق)، بەڵام بەڵگە هێنانەوە لەسەر ئەو کەسەیە کە بانگەشە دەکات (دەبێت بیسەلمێنێت)، وسوێند خواردنیش لەسەر ئەو کەسەیە کە نكۆڵی دەکات».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Português සිංහල አማርኛ অসমীয়া Kiswahili Tagalog Tiếng Việt ગુજરાતી Nederlands پښتو नेपाली മലയാളം Svenska ไทย Кыргызча Română Malagasy ಕನ್ನಡ Српски తెలుగు فارسیالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە ئەگەر خەڵكی تەنها بەپێی بانگەشەی خۆیان بڕیاریان بۆ بدرێت بەبێ بوونی بەڵگە وهۆکار؛ ئەوا كەسانێك داوای سامان وخوێنی خەڵكانێك دەكەن، بۆیە واجبە لەسەر بانگەشەكار بەڵگە بهێنێتەوە لەسەر داواكەی، ئەگەر بەڵگەی پێ نەبوو ئەوا بانگەشەكە پیشانی ئەو كەسە دەدرێت كە داوای لەسەر تۆماركراوە، ئەگەر نكۆڵی لەم بانگەشەیە كرد ئەوا دەبێت سوێند بخوات وبانگەشەكە هەڵدەوشێتەوە.فوائد الحديث
ئیبن دەقیق ئەلعید دەڵێت: ئەم فەرموودەیە بنچینەیەكە لە بنچینەكانی حوكمەكان، ومەزنترین سەرچاوەیە لەكاتی ناكۆكی ودووبەرەكیدا.
شەریعەت هاتووە بۆئەوەى خوێن وماڵ وسامانی خەڵکی بپارێزێت لە یاریپێکردن ودەستدرێژی کردن.
دادوەر بە پێی زانستی خۆی حوکم ناکات بەڵکو دەگەڕێتەوە بۆ بەڵگەکان.
هەركەسێك بانگەشەیەك بكات بە بێ بوونی بەڵگە ؛ بانگەشەكەی ڕەت دەكرێتەوە، ئینجا ئەگەر لە مافەكان یان مامەڵەكان یان لە بابەتەكانی ئیمان وزانست بێت.
التصنيفات
بانگەشەکان وبەڵگەکان