ئەگەر ڕووبارێک لە پێش دەرگای یەکێک لە ئێوە بێت، وڕۆژانە پێنج جار خۆی تێدا بشوات، ئایا هیچ پیسیەک لەسەر لاشەی دەمێنێت

ئەگەر ڕووبارێک لە پێش دەرگای یەکێک لە ئێوە بێت، وڕۆژانە پێنج جار خۆی تێدا بشوات، ئایا هیچ پیسیەک لەسەر لاشەی دەمێنێت

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بوو کە دەیفەرموو: «ئەگەر ڕووبارێک لە پێش دەرگای یەکێک لە ئێوە بێت، وڕۆژانە پێنج جار خۆی تێدا بشوات، ئایا هیچ پیسیەک لەسەر لاشەی دەمێنێت؟». ووتیان: هیچ پیسیەک لەسەر لاشەی نامێنێت؟ فەرمووی: «ئەوە نمونەی پێنج نوێژەکەیە ؛ کە بە هۆیانەوە خواى گەورە لە تاوانەکان خۆش دەبێت».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێنج نوێژە فەرزەكەی لە هەموو ڕۆژ وشەوێكدا لەڕوانگەی سڕینەوەیان بۆ گوناهەكان چواندووە بە ڕووبارێك لە پێش دەرگای ماڵی هەرکەسێک، وڕۆژی پێنج جار خۆی تێدا بشوات، بۆیە هیچ پیسیەک لەسەر لاشەی نامێنێت.

فوائد الحديث

ئەم فەزڵ وپاداشتە ؛ تایبەتە بە لێخۆشبوون لە گوناهە بچووكەكان، سەبارەت بە تاوانە گەورەكان دەبێت تەوبەیان لێبكرێت.

فەزڵ وپلە وپایەى ئەنجامدانى پێنج نوێژە فەرزەکە وبەردەوامبوون لەسەریان ؛ بە مەرج وپایە وواجب وسونەتەكانیان.

التصنيفات

فەزڵی نوێژکردن