شەرم کردن لە ئیمانەوەیە

شەرم کردن لە ئیمانەوەیە

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «شەرم کردن لە ئیمانەوەیە (لە باوەڕەوەیە)».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

شەرم لە ئیمانەوەیە چونکە ئەو کەسەی شەرم دەکات وازدەهێنێت لە تاوان وگوناهەکان، و واجبەکان ئەنجامدەدات، وئەمەش بە هۆی کاریگەری باوەڕ بوونیەتی بە خوای گەورە ئەگەر ئیمان پڕ بوو لە دڵدا ئەوا وا لە خاوەنی ئەو دڵە دەکات کە تاوان ئەنجام نەدات و واجبەکان جێبەجێ بکات، بۆیە شەرم کردن وەکو پلە وپایەی ئیمانی لێهاتووە چونکە سوودی زۆری هەیە بۆ بەندە.

فوائد الحديث

ئامۆگاری کردن بە خۆڕازاندنەوە بە ڕەوشتی شەرم کردن چونکە لە ئیمانەوەیە.

شەرم کردن ڕەوشتێکە پاڵنەرە بۆ ئەنجامدانی کردەوەی جوان و وازهێنان لە کردەوەی ناشیرین.

ئەو شتەی وات لێبکات کە خێر ئەنجام نەدەیت ئەوا شەرم کردن نییە، بەڵکو شەرمەزارییە وبێ تواناییە وزەلیلی وترسنۆکیە.

شەرم کردن بەرامبەر خوای گەورە بریتیە لە ئەنجامدانی فەرمانپێکراوەکان و وازهێنان لە قەدەغەکراوەکان، وشەرم کردن بەرامبەر خەڵکی بە ڕێزگرتنیانە بە گوێرەی پلەیان.

التصنيفات

ڕەوشتە جوانەکان, ڕەوشتە جوانەکان