إعدادات العرض
ئەوەی بڵێت: (سبحان الله وبحمده)^ سەد جار لە ڕۆژێکدا؛ ئەوا گوناهەکانی دەوەرێت (دەسڕدرێتەوە) ئەگەر وەکو کەفی سەر دەریاش بن
ئەوەی بڵێت: (سبحان الله وبحمده)^ سەد جار لە ڕۆژێکدا؛ ئەوا گوناهەکانی دەوەرێت (دەسڕدرێتەوە) ئەگەر وەکو کەفی سەر دەریاش بن
لە ئەبی هوڕەیڕەوە-ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی بڵێت: (سبحان الله وبحمده)^ سەد جار لە ڕۆژێکدا؛ ئەوا گوناهەکانی دەوەرێت (دەسڕدرێتەوە) ئەگەر وەکو کەفی سەر دەریاش بن (لە زۆریدا)» ^(واتە: پاک وبێگەری بۆ خودا وحەمد وسوپاس بۆ ئەو).
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी සිංහල Hausa Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili မြန်မာ ไทย Deutsch 日本語 پښتو Tiếng Việt অসমীয়া Shqip Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands ئۇيغۇرچە தமிழ் دری Fulfulde Magyar Italiano ಕನ್ನಡ Кыргызча Lietuvių Malagasy Română Kinyarwanda नेपाली Српски Wolof Soomaali Moore Українська Български Azərbaycan ქართული тоҷикӣ bm Oromoo Македонскиالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات هەرکەسێک لەڕۆژێکدا سەد جار بڵێت: (سبحان الله وبحمده)^ ؛ ئەوا گوناهەکانی دەوەرێت (دەسڕدرێتەوە)، ئەگەرچیش زۆر بن وەکو ئەو کەفە زۆرەی کە لەکاتی شەپۆل وهاژەى دەریا ؛ سەر دەریا دەکەوێت. ^(واتە: پاک وبێگەری بۆ خودا وحەمد وسوپاس بۆ ئەو).فوائد الحديث
ئەم پاداشتە بۆ کەسێکە لە ڕۆژێکدا ئەم زیکرە بکات بەئەم بڕە؛ ئەگەر لە دوای یەک یان بەجیاجیا بێت.
تەسبیح کردن -ووتنی: سبحان الله- : داننانە بە پاک وبێگەردی خوای گەورە وهەموو کەموکورتی وعەیبێک دوورە لە ئەو زاتە، وحەمد کردن -ووتنی: الحمد لله- : ستایشکردنی الله یە بە کامڵبوون لەگەڵ خۆشەویسنتی و بەمەزندانانی.
لێخۆشبوونی گوناهەکان لەفەرموودەکەدا ؛ مەبەست لێی لێخۆشبوونە لە گوناهە بچووکەکان، بەڵام گوناهە گەورەکان دەبێت تەوبەکردنی لەگەڵدا بێت بەمەرجەکانیەوە.
التصنيفات
فەزڵی زیکر کردن