إعدادات العرض
ئێوە پەروەردگارتان دەبینن هەروەکو چۆن ئەم مانگە دەبینن
ئێوە پەروەردگارتان دەبینن هەروەکو چۆن ئەم مانگە دەبینن
لە جەریری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لەلای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووین وسەیری مانگی کرد لە شەوی چواردەدا (شەوی بەدردا)، وفەرمووی: «ئێوە پەروەردگارتان دەبینن هەروەکو چۆن ئەم مانگە دەبینن، بۆ بینینی تووشی هیچ ناڕەحەتیەک نابن، هەتا دەتوانن هیچ شتێک نەبێـتە ڕێگر لەئەنجامدانی نوێژ لە پێش دەرچوونی خۆر (نوێژی بەیانی) ولە پێش ئاوابوونی خۆر (نوێژی عەسر)؛ ئەوا ئەنجامیان بدەن». پاشان -ئەم ئایەتەی- خوێندەوە: «{وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ قَبْلَ طُلُوعِ الشَّمْسِ وَقَبْلَ الْغُرُوبِ} واتە: {و بەستایشی پەروەردگارت تەسبیحات بکە پێش ھەڵھاتنی خۆر وپێش ئاوا بوونیشی}».
الترجمة
العربية Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو 中文 हिन्दी বাংলা Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili தமிழ் සිංහල မြန်မာ ไทย Deutsch 日本語 پښتو Tiếng Việt অসমীয়া Shqip Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá ئۇيغۇرچە Hausa دری Кыргызча or Kinyarwanda नेपाली Malagasy Română Lietuvių Oromoo Српски Nederlands Soomaali Українська ಕನ್ನಡ Wolof Moore ქართული Azərbaycan Magyar Tagalogالشرح
هاوەڵان لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوون لەشەوێكی مانگی چواردەدا ؛ -صلى اللە علیە وسلم- سەیری مانگەكەی كرد، وفەرمووی: ئیمانداران بەڕوونی وئاسانی وئاسوودەیی پەروەردگاریان دەبینن بە چاوەكانیان، وبۆ بینینی الله -سبحانه وتعالی- تووشی هیچ ناڕەحەتی وپاڵەپەستۆ وماندووبوونێک نابن. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: هەتا دەتوانن ئەو ڕێگرانە مەهێڵن كە دەبنە هۆی بەربەست لە ئەنجامدانی نوێژی بەیانی ونوێژی عەسر، ئەو نوێژانە ئەنجام بدەن بەڕێك وپێكی وتەواوی لەگەڵ كۆمەڵدا، چونكە ئەمە هۆكارە بۆ بینینی خوای گەورە -عز وجل-. پاشان ئەم ئایەتەی خوێندەوە: {وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ قَبْلَ طُلُوعِ الشَّمْسِ وَقَبْلَ الْغُرُوبِ} واتە: {و بەستایشی پەروەردگارت تەسبیحات بکە پێش ھەڵھاتنی خۆر وپێش ئاوا بوونیشی}.فوائد الحديث
موژدەیە بۆ ئیمانداران کە ئەوان خوای گەورەی بەرز وپیرۆز دەبینن لە بەهەشتدا.
لە شێوازەکانی بانگەوازی کردن: دووپاتکردنەوە وهاندان وهێنانەوەی نمونەكان.
التصنيفات
ژیانی ڕۆژی دوایی