دونیا (پڕە) لەشتی خۆش و بەکەڵک، وخێرترین خۆشی ئەم دونیایە ئافرەتێکی چاکە

دونیا (پڕە) لەشتی خۆش و بەکەڵک، وخێرترین خۆشی ئەم دونیایە ئافرەتێکی چاکە

لە عبدالله کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دونیا (پڕە) لەشتی خۆش و بەکەڵک، وخێرترین خۆشی ئەم دونیایە ئافرەتێکی چاکە».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە دونیا وئەوەى تێیدایە تەنها شتێکە بۆ خۆشی و سوود وچێژ وەرگرتن لەماوەیەکی دیاریکراودا پاشان نامێنێت، وباشترین چێژ وخۆشی دونیا بریتیە لە ئافرەتی چاک، ئەگەر مێردەکەى سەیری بکات ؛ ئاسوودە دەبێت، وئەگەر فەرمانى پێبکات ؛ گوێڕایەڵی دەکات، وئەگەر لەماڵ نەبێت ؛ لە نەفس وسامانەکەى دەیپارێزێت وخیانەتی لێناکات.

فوائد الحديث

چێژ وەرگرتن لەو خۆشیانەی دونیا کە خودا بۆ بەندەکانی حەڵاڵ کردووە دروستە وئاساییە، بەڵام بە مەرجێک زیادەڕەوی وشانازی کردنی تێدا نەبێت.

هاندان بۆ هەڵبژاردنی ئافرەتی دیندار وڕەوشت جوان و چاک چونکە یارمەتیدەری هاوسەرەکەی دەبێت لە پەرستنی پەروەردگاری.

باشترین وخێرترین شتومەکی دونیا ئەوەیە کە بۆ پەرستنی خودا بەکاربهێنرێت یان یارمەتیدەر بێت لەمەدا.

التصنيفات

حوکمەکانی ئافرەتان