إعدادات العرض
ناچێتە دۆزەخەوە ئەو كەسەی پێش خۆر هەڵهاتن وپێش ئاوابوونی خۆر نوێژ ئەنجام بدات
ناچێتە دۆزەخەوە ئەو كەسەی پێش خۆر هەڵهاتن وپێش ئاوابوونی خۆر نوێژ ئەنجام بدات
لە ئەبی زوهەیر عومارەی کوڕی ڕوئەیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ناچێتە دۆزەخەوە ئەو كەسەی پێش خۆر هەڵهاتن وپێش ئاوابوونی خۆر نوێژ ئەنجام بدات».
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Português සිංහල Nederlands অসমীয়া Tiếng Việt Kiswahili ગુજરાતી አማርኛ پښتو ไทย Hausa Română മലയാളം Deutsch Oromoo नेपाली ქართულიالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە هەركەسێك بەردەوام بێت لەسەر ئەنجامدانی نوێژی بەیانی ونوێژی عەسر؛ ئەوا ناچێتە دۆزەخەوە، وبە تایبەت باسی ئەم دوو نوێژەی كرد چونكە لە قورسترین نوێژەكانن، نوێژی بەیانی: لەكاتی ئەوپەڕی چێژوەرگرتنە لە خەوی شەو، ونوێژی عەسر: لەكاتی سەرقاڵبوونە بە كاری ڕۆژ وبازرگانی كردن، بۆیە هەركەسێك بەردەوام بێت لەسەر ئەم نوێژانە لەگەڵ بوونی ناڕەحەتی؛ ئەوا بەردەوام دەبێت لەسەر نوێژەكانی تر.فوائد الحديث
فەزڵی هەردوو نوێژی بەیانی وعەسر، بۆیە دەبێت مسوڵمان بەردەوام بێت لە ئەنجامدانیان.
هەرکەسێک ئەم نوێژانە ئەنجامبدات ئەوا زۆر جار نەفسی تەمەڵی وڕیای تێدا نابێت وپەرستنی خۆشدەوێت.
التصنيفات
فەزڵی نوێژکردن