إعدادات العرض
چونکە ئەو ڕۆژێک لە ڕۆژان نەیووت : پەروەردگار لە گوناهەکانم خۆش بە لە ڕۆژی لێپرسینەوە (ڕۆژی قیامەت)
چونکە ئەو ڕۆژێک لە ڕۆژان نەیووت : پەروەردگار لە گوناهەکانم خۆش بە لە ڕۆژی لێپرسینەوە (ڕۆژی قیامەت)
لە عائیشەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ئیبن جودعان لە جاهیلیەتدا پەیوەندی خزمایەتی دەگەیاند، وخۆراکی دەبەخشی بە هەژار، ئایا ئەوە سوودی بۆی دەبێت؟ فەرمووی: «سوودی بۆی نابێت، چونکە ئەو ڕۆژێک لە ڕۆژان نەیووت : پەروەردگار لە گوناهەکانم خۆش بە لە ڕۆژی لێپرسینەوە (ڕۆژی قیامەت)».
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
عربي English မြန်မာ Svenska cs ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands اردو Español Bahasa Indonesia ئۇيغۇرچە বাংলা Türkçe Bosanski සිංහල हिन्दी Tiếng Việt Hausa മലയാളം తెలుగు Kiswahili ไทย پښتو অসমীয়া Shqip دری el bg ff it kn Кыргызча Lietuvių mg or ro rw Soomaali Српски тоҷикӣ uz नेपाली mosالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی کەسێک دەکات بەناوى عبد اللە کوڕی جودعان کە لەسەرکردەکانى قورەیش بوو پیش ئیسلام، ولە کردەوە چاکەکانى: گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی وچاکەکاری بەرامبەریان، وخۆراک بەخشین بە هەژاران، وهتد لە کارە خێر وچاکەکان کە ئیسلام ئامۆژگاری کردووە بە ئەنجامدانیان، ئەم کردەوانە لە قیامەتدا سوودی پێناگەیەنێت؛ ئەمیش بەهۆی کوفرى بە الله، وڕۆژێک لە ڕۆژان نەی وتووە: خوایە لە گوناهەکانم خۆش بە لە ڕۆژی قیامەت.فوائد الحديث
ڕوونکردنەوەى فەزڵ وپلەوپایەى ئیمان، ومەرجە بۆ قبوڵبوونی کردەوەکان.
ڕوونکردنەوەى شومی وبەدی کوفر، وهۆکارە بۆ پوچەڵبوونەوەى کردەوە چاکەکان.
کافرەکان کردەوەکانیان سوودیان پێناگەیەنێت لە قیامەتدا چونکە باوەڕیان بە الله و ڕۆژی قیامەت نیە.
کردەوە چاکەکانى مرۆڤ لەکاتی کافرێتی بۆی دەنووسرێت ئەگەر مسوڵمان بێت، و لەسەریان پاداشت دەدرێتەوە.