وابەستە وخولیای كێڵگە وكشتوكاڵ مەبن نەوەكو ببێتە هۆی ئەوەى هەموو هیوا وئاواتێكتان بۆ دونیا بێت

وابەستە وخولیای كێڵگە وكشتوكاڵ مەبن نەوەكو ببێتە هۆی ئەوەى هەموو هیوا وئاواتێكتان بۆ دونیا بێت

لە عبداللە کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «وابەستە وخولیای كێڵگە وكشتوكاڵ مەبن نەوەكو ببێتە هۆی ئەوەى هەموو هیوا وئاواتێكتان بۆ دونیا بێت».

[حەسەن لغیره]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لەوەی مرۆڤ بەپەرۆش بێت لەسەر بەدەستهێنانی سامان وكێڵگە وبێستان؛ چونكە ئەمانە هۆكارن بۆ هیوابوون بە دونیا ودڵ ئارام بوون بۆی وپشتكردن لە قیامەت.

فوائد الحديث

نەهی کراوە لە كۆكردنەوەی شتومەک وسامانی زۆری دونیا چونكە لەوەیە ببێتە هۆی بێ ئاگابوون لە كردەوە كردن بۆ قیامەت.

فەرموودەكە نەهی نەكردووە لە بەدەستهێنانی ئەوەندە لە پارە وسامان كە بژێوی پێ بەڕێوە دەبڕێت، ئەوەی نەهی لێكراوە بریتیە لە نقوم بوون لە چێژ وخۆشیەكانی دونیا و لەبیركردنی قیامەت.

سیندی دەڵێت: مەبەست ئەوەیە: نقوم مەبنەوە لە ڕاگرتنی كێڵگە وكشتوكاڵ چونكە سەرەنجام سەرقاڵتان دەكات لە یاد كردنی خوای گەورە.

التصنيفات

فەزڵەکان وئادابەکان, سەرزەنشتکردنی خۆشویستنی دونیا