إعدادات العرض
1- ئەگەر پیاو بچێتە ماڵەوە، ناوی خودا بهێنێت لە کاتی چوونە ژوورەوەی ولەکاتی خواردنی، ئەوا شەیتان دەڵێت بە هاوڕێکانی: ئیمڕۆ هیچ شوێنێکی خەوتن وهیچ خواردنێکتان بۆ نییە، وئەگەر بچێتە ژوورەوە وناوی خودا نەهێنێت، شەیتان دەڵێت: شوێنی خەوتن وخواردنتان بۆ هەیە
2- هەرکەسێک کاتێک کە دەردەچێت لە ماڵ بڵێت: (بسم الله توكلت على الله، ولا حول ولا قوة إلا بالله)، پێی دەووترێت: هیدایەت درایت بۆ سەر ڕێبازی ڕاست وهەموو پێویستی وهەمێکی دونیایی وقیامەتیت بۆ جێبەجێ بوو وپارێزراویت، وشەیتان لە ڕێگاکەی دوور دەکەوێتەوە