إعدادات العرض
ئەگەر ڕەمەزان هات عومرە ئەنجام بدە، چونكە عومرەیەك تێیدا وەك حەج كردنە
ئەگەر ڕەمەزان هات عومرە ئەنجام بدە، چونكە عومرەیەك تێیدا وەك حەج كردنە
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی بە ئافرەتێك لە ئەنساڕیەکان - ئیبن جریج دەڵێت: ئیب عباس ناوی هێنا بەڵام ناوەكەیم لەبیرچووەوە- : «چی ڕێگر بوو لەوەی لەگەڵ ئێمە حەج بكەیت؟» ووتی: تەنها دوو وشترمان هەبو، وشترێكیان پیاوەكەم وكوڕەكەم بردیان بەهۆی ئەنجامدانی حەج، و وشترێكی بۆ ئێمە بەجێهێشت بۆئەوەی ئاوی پێ بهێنین وئاوی پێ بدەین، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر ڕەمەزان هات عومرە ئەنجام بدە، چونكە عومرەیەك تێیدا وەك حەج كردنە».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt ئۇيغۇرچە Hausa മലയാളം Kiswahili Português සිංහල دری Svenska አማርኛ অসমীয়া ไทย Yorùbá Кыргызча ગુજરાતી Malagasy नेपाली Oromoo Română Nederlands Soomaali پښتو తెలుగు Kinyarwanda ಕನ್ನಡالشرح
كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە حەجی ماڵئاوایی گەڕایەوە ؛ بە ئافرەتێك لە ئەنساڕەكانی فەرموو: بۆچی حەجت ئەنجام نەدا، چی ڕێگر بوو لەوەی لەگەڵ ئێمە حەج بكەیت؟ عوزر خوایی هێنایەوە بەوەی دوو وشتریان هەبووە، مێردەكەی وكوڕەكەی لەسەر وشترێك حەجیان كردووە، ودانەکەی تریان بە جێ هێشتووە بۆئەوەی ئاوی پێ بهێنن وئاوی پێ بدەن. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو كە ئەنجامدانی عومرە لە مانگی ڕەمەزاندا ؛ پاداشتی وەكو پاداشتی ئەنجامدانی حەجێكە.فوائد الحديث
فەزڵ وپاداشتی عومرە کردن لە مانگی ڕەمەزاندا.
عومرە ئەنجامدان لە مانگی ڕەمەزاندا پاداشتی وەکو پاداشتی حەج کردنە، ماناى ئەوە نییە دەبێتە هۆی لاچوونی فەریزەتی حەج لەسەر ئەو کەسەی ئەم عومرەیە ئەنجامدەدات.
پاداشتی کردەوەکان زیاد دەکەن بەهۆی ڕێزداری کاتەکان، بۆ نمونە کردەوەکان لە مانگی ڕەمەزاندا پاداشتیان زیاد دەکات بە بێ گومان
التصنيفات
فەزڵی حەج وعومرە