?ئەگەر پیاوێک براکەی خۆشویست؛ ئەوا با پێی بڵێت کە خۆشی دەوێت

?ئەگەر پیاوێک براکەی خۆشویست؛ ئەوا با پێی بڵێت کە خۆشی دەوێت

لە میقدام کوڕی مەعدی کریبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر پیاوێک براکەی خۆشویست؛ ئەوا با پێی بڵێت کە خۆشی دەوێت».

[صەحیحە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیە یەکێک لە هۆکارەکانى بەهێزبوونی پەیوەندی لەنێوان ئیمانداران باسدەکات کە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوە ودامەزراندنی خۆشەویستی لەنێوانیان، ئەویش ئەوەیە ئەگەر پیاوێک برایەکی مسوڵمانی خۆشویست یان ئافرەتێک خوشکێکی مسوڵمانی خۆشویست ئەوا با پێی بڵێت کە لەپێناو خواى گەورە خۆشی دەوێت.

فوائد الحديث

فەزڵ وپلە وپایەى خۆشویستن بەدڵسۆزی لەپێناو خواى گەورە، نەک بەهۆی بەرژەوەندیەکی دونیایی.

سونەتە (موستەحەبە) کە کەسێکت خۆشویست لە پێناو خوای گەورە ئەو خۆشەویستیەی بۆ دەرببڕیت، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی زیادبوونی خۆشەویستی وهۆگری ویەکگرتن.

بڵاوکردنەوەى خۆشەویستنی لەنێوان ئیمانداران دەبێتە هۆی بەهێزبوونی برایەتی ئیمانى وکۆمەڵگا دەپارێزێت لە پەرتەوازەبوون وناکۆکی.

التصنيفات

ڕەوشتە جوانەکان, ئادابەکانی قسەکردن وبێدەنگ بوون