إعدادات العرض
نمونەی ئەو كەسەی كە دانیشتن و هەڵسو كەوت لەگەڵ کەسانی چاكدا دەكات، وئەو كەسەی كە دانیشتن و هەڵسوكەوت لەگەڵ کەسانی خراپدا دەكات وەكو میسك فرۆشێك وكورەی ئاسنگەرێك…
نمونەی ئەو كەسەی كە دانیشتن و هەڵسو كەوت لەگەڵ کەسانی چاكدا دەكات، وئەو كەسەی كە دانیشتن و هەڵسوكەوت لەگەڵ کەسانی خراپدا دەكات وەكو میسك فرۆشێك وكورەی ئاسنگەرێك وایە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نمونەی ئەو كەسەی كە دانیشتن و هەڵسو كەوت لەگەڵ کەسانی چاكدا دەكات، و ئەو كەسەی كە دانیشتن و هەڵس و كەوت لەگەڵ کەسانی خراپدا دەكات وەكو میسك فرۆشێك وكورەی ئاسنگەرێك وایە، چونكە کەسی چاك وەكو میسك فرۆشەكە وایە، یان لێی دەكڕیت، ویان بۆنێكی خۆشت بەسەردا دێت، ونموونەی کەسی خراپیش وەكو كورەی ئاسنگەر وایە، لێی ڕزگار نابیت یان ماڵت دەسوتێنێت، وە یان جلەكانت دەسوتێنێت، ویان بۆنێكی ناخۆشت بەسەردا دێت».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausa Kiswahili Português සිංහල دری অসমীয়া ไทย Tiếng Việt አማርኛ Svenska Yorùbá Кыргызча ગુજરાતી नेपाली Oromoo മലയാളം Română Nederlands Soomaali پښتو తెలుగుالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا ئامۆژگاری مسوڵمان دەکات سەبارەت بە گرنگی هەڵبژاردنی هاوڕێی چاک، بۆیە هەواڵدەدات بەوەی کە هاوڕێی چاک وەکو هەڵگری میسک وایە؛ یان ئەوەتا میسکت پێبدات بە خۆڕایی، یان ئەوەتا لێی دەکڕیت، یان ئەوەتا بۆنێکی خۆشت بەسەردا دێت، بەڵام هاوڕێی خراپ پەنا بە خودا وەکو کورەی ئاسنگەر وایە: یان ئەوەتا جلەکەت بسوتێنێت بە هۆی پرشە ئاگرەکەی، یان ئەوەتا بۆنێکی ناخۆشت بەسەردا دێت.