إعدادات العرض
من بەڕائەتی خۆم دەکەم لای خوای باڵادەست کە کەسێک بکەم بە خەلیلی خۆم
من بەڕائەتی خۆم دەکەم لای خوای باڵادەست کە کەسێک بکەم بە خەلیلی خۆم
لە جوندوبی کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر-صلى اللە علیە وسلم- بوو پێنج (شەو) پێش ئەوەى بمرێت فەرمووی: « من بەڕائەتی خۆم دەکەم لای خوای باڵادەست کە کەسێک بکەم بە خەلیلی خۆم^، خوای گەورە منی کردووە بە خەلیلی خۆی هەروەکو چۆن ئیبراهیمی کرد بە خەلیلی خۆی، ئەگەر کەسێکم بکردایە بە خەلیلی خۆم لە ئومەتەکەمدا ئەوا ئەبو بەکرم دەکرد بە خەلیلی خۆم، ئەوانەی پێش ئێوە گۆڕی پێغەمبەرەکانیان دەکرد بە مزگەوت، ئێوە گۆڕستانەکان نەکەن بە مزگەوت، من نەهیتان لێ دەکەم لە ئەو کارە». ^(خەلیل: واتە ئەوپەڕی پلەی خۆشەویستی)
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausa Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili தமிழ் မြန်မာ Deutsch 日本語 پښتو Tiếng Việt অসমীয়া Shqip Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands ئۇيغۇرچە සිංහල ไทย دری Akan Azərbaycan Български Fulfulde Magyar Italiano ಕನ್ನಡ Кыргызча Lietuvių Malagasy नेपाली or Română Kinyarwanda тоҷикӣ O‘zbek Moore Wolof Oromoo bm Українська rn Српски ქართული Македонскиالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێش مردنی باسی پلەی خۆی دەکات لای خوای گەورە -سبحانه وتعالى-، کە گەیشتووەتە بەرزترین پلەکانی خۆشەویستی، هەروەکو چۆن پێغەمبەر ئیبراهیم -علیه السلام- گەیشت بە ئەو پلەیە، وڕەتی کردەوە لەوەی کە هیچ خەلیلێکی هەبێت جگە لە خوای گەورە، چونکە دڵی پڕ بووە لە خۆشەویستی خوای گەورە وبە گەورەدانانی وناسینی، بۆیە دڵی شوێنی کەسێکی تری تیا نابێتەوە جگە لە الله، ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کەسێکی بکردایە بە خەلیلی خۆی لە خەڵکیدا ئەوا ئەبوبەکری سدیقی دەکرد بە خەلیلی خۆی -ڕەزای خوای لێبێت-، پاشان هۆشداری داوە سەبارەت بە تێپەڕاندنی سنووری ڕێگەپێدراو لە خۆشویستن چونکە جولەکە ونەسڕانیەکان تووشی ئەم زیادەڕەویە بوون سەبارەت بە گۆڕی پێغەمبەران وپیاوچاکانیان هەتا وایان لێهات بیانکەنە پەرستراو وهاوبەش بۆ خوای گەورە، و لەسەر گۆڕەکانیان دیوار ومزگەوت وشوێنی پەرستنیان دروستدەکرد، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە ئومەتەکەی کە ئەو کارە بکەن.فوائد الحديث
فەزڵی ئەبوبەکری سدیق -ڕەزای خوای لێبێت-، و ئەو باشترینی نێو هاوەڵانە وشایستەترینە بۆ خیلافەت وجێنیشینی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەپاش وەفات کردنی.
دروستکردنی دیوار وشوێنی پەرستن لەسەر گۆڕەکان ؛ لە کردەوە خراپ وچەوتەکانى ئومەتانی پێشووە.
نەهی کردن لەوەی کە گۆڕەکان وگۆڕستانەکان بکرێنە شوێنی خوا پەرستی بەوەی کە نوێژیان لا بکرێت یان نوێژ بەرامبەریان بکرێت یان مزگەوت وگومەزیان لە سەر دروستبکرێت، چونکە ئەنجامدانی هەر کارێک لەمانە هۆکارە بۆ تووشبوون بە شیرک وهاوبەشدانان بۆ خوای گەورە.
ئاگادارکردنەوە وهۆشداری لە زیادەڕەوی کردن بەرانبەر پیاوچاکان چونکە ئەمە دەبێتە هۆی تووشبون بە شیرک.
مەترسی ئەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەتی هۆشداری داوە چونکە زیاتر جەختی لەسەری کردەوە بە پێنج شەو پێش وەفات کردنی.