إعدادات العرض
پیاوێک لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بەدەستی چەپی خواردنی دەخوارد، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پێی فەرموو: «بە دەستی ڕاستت بخۆ
پیاوێک لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بەدەستی چەپی خواردنی دەخوارد، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پێی فەرموو: «بە دەستی ڕاستت بخۆ
لە سەلەمەی کوڕی ئەکوەعەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بەدەستی چەپی خواردنی دەخوارد، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پێی فەرموو: «بە دەستی ڕاستت بخۆ»، ئەویش ووتی: ناتوانم، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پێی فەرموو: «هەر نەتوانیت»، هیچ شتێک ڕێگری لێنەکرد جگە لە خۆبەگەورەزانین نەبێت، بۆیە چیتر نەی توانی دەستی ڕاستی بەرز بکاتەوە بۆ دەمی.
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausa Kiswahili Português සිංහල Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá ئۇيغۇرچە ไทย پښتو অসমীয়া دری Кыргызча or Tiếng Việt नेपाली Malagasy Kinyarwanda తెలుగు Lietuvių Oromoo Română മലയാളം Nederlands Soomaali Српски Українська Deutsch ಕನ್ನಡ Wolof Moore Shqip ქართული Azərbaycan Magyarالشرح
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پیاوێكی بینی بەدەستی چەپی خواردنی دەخوارد، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمانی پێكرد بەوەی بەدەستی ڕاستی خواردن بخوات، پیاوەكە بە لوت بەزی ودرۆوە وەڵامی دایەوە بەوەی ناتوانێت ! پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- نزای لێكرد بەوەی بێبەش بكرێت لە خواردن بەدەستی ڕاست، خوای گەورە وەڵامی پێغەمبەری دایەوە ودەستی ڕاستی گۆج بوو، لەپاش ئەمە نەیدەتوانی دەستی ڕاستی بە خواردن وخواردنەوە بەرز بكاتەوە بۆ دەمی.فوائد الحديث
واجبێتی خواردن وخواردنەوە بە دەستی ڕاست، وحەرامبوونی خواردن وخواردنەوە بە دەستی چەپ.
کەسێک خۆی بەگەورە دابنێت لە جێبەجێکردنی حوکمە شەرعییەکان؛ شایستەى سزادانە.
ڕێزلێنانى خواى گەورە بۆ پێغەمبەرەکەى -صلى اللە علیە وسلم-؛ ئەمیش بە وەڵامدانەوەى نزاکەی.
فەرمان بە چاكە ونەهی لە خراپە لەهەموو حاڵەتێكدا تەنانەت لەكاتی خواردنیش ؛ ڕێگەپێدراوە وشەرعیە
التصنيفات
ئادابەکانی خواردن وخواردنەوە