ئەی مامە، بڵێ: (لا إله إلا اللە)، وشەیەکە کە لای خوای گەورە شاهێدیت بۆ دەدەم لە سەری

ئەی مامە، بڵێ: (لا إله إلا اللە)، وشەیەکە کە لای خوای گەورە شاهێدیت بۆ دەدەم لە سەری

لە سەعیدی کوڕی موسەیەبەوە لە باوکیەوە كە دەڵێت: كاتێك ئەبو تاڵیب لە سەرە مەرگدا بوو؛ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- هات بۆ لای، بینی ئەبو جەهل وعبداللە کوڕی ئەبی ئومەیە لە لای ئەون، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «ئەی مامە، بڵێ: (لا إله إلا اللە)، وشەیەکە کە لای خوای گەورە شاهێدیت بۆ دەدەم لە سەری»، ئەبو جەهل وعبداللە کوڕی ئەبی ئومەیە ووتیان: ئایا پەشیمان دەبیتەوە لە ئاينی عەبدولموتەڵیب؟ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- قسەکانی دووبارە کردەوە، وئەوانیش قسەکانیان دووبارە کردەوە، بۆیە دواین شت کە (ئەبو تاڵیب) ووتی: ئەو لە سەر ئاینی عەبدولموتەڵیبە، وڕەتی کردەوە کە بڵێت: لا إله إلا اللە، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «والله داوای لێخۆشبوونت (ئیستیغفارت) بۆ دەکەم؛ ئەگەر نەهیم لێ نەکرێت»، بۆیە خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند: {مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَنْ يَسْتَغْفِرُوا لِلْمُشْرِكِينَ وَلَوْ كَانُوا أُولِي قربى...}، [التوبة: 113]واته: {ڕەوا وشیاو نیە بۆ پێغەمبەر وباوەڕداران کە داوای لێخۆشبوون بکەن بۆ ھاوبەشدانەران با خزمی نزیکیشیان بن...}. وخوای گەورە سەبارەت بە ئەبو تاڵیب ئەم ئایەتەی دابەزاند ؛ بە پێغەمبەری خودای فەرموو -صلی اللە علیە وسلم-: {إِنَّكَ لا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ}، [القصص: 56] واته: {بەڕاستی (ئەی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-) تۆ ناتوانیت ئەو کەسەی کە خۆشت دەوێت هیدایەتی بدەیت، بەڵام خودا ھەرکەسێکی بوێت ھیدایەتی دەدات وئەو (خودایە) زاناترە بە ئەوانەی هیدایەت وڕێنمونی وەرگرن}.

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- چوو بۆ لای ئەبو تاڵیبی مامی كاتێك لە سەرەمەرگدا بوو؛ پێی فەرموو: ئەی مامە، بڵێ: (لا إله إلا اللە)، وشەیەکە کە لای خوای گەورە شاهێدیت بۆ دەدەم لە سەری، ئەبو جەهل وعبداللە کوڕی ئەبی ئومەیە پێیان ووت: ئەی ئەبو تاڵیب، واز دەهێنیت لە ئاینی باوكت عەبدولموتەڵیب؟! كە بت پەرستی بوو، بەردەوام قسەیان لەگەڵدا دەكرد هەتاوەكو كۆتا شت كە ووتی: ئەو لەسەر ئاینی عەبدولموتەڵیبە، ئاینی شیرك وپەرستنی بتەكان، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: داوای لێخۆشبوونت (ئیستیغفارت) بۆ دەکەم؛ ئەگەر پەروەردگارم نەهیم لێنەكات، بۆیە خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند: {مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَنْ يَسْتَغْفِرُوا لِلْمُشْرِكِينَ وَلَوْ كَانُوا أُولِي قربى...}، [التوبة: 113]واته: {ڕەوا وشیاو نیە بۆ پێغەمبەر وباوەڕداران کە داوای لێخۆشبوون بکەن بۆ ھاوبەشدانەران با خزمی نزیکیشیان بن...}. وخوای گەورە سەبارەت بە ئەبو تاڵیب ئەم ئایەتەی دابەزاند: {إِنَّكَ لا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ}، [القصص: 56] واته: {بەڕاستی (ئەی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-) تۆ ناتوانیت ئەو کەسەی کە خۆشت دەوێت هیدایەتی بدەیت، بەڵام خودا ھەرکەسێکی بوێت ھیدایەتی دەدات وئەو (خودایە) زاناترە بە ئەوانەی هیدایەت وڕێنمونی وەرگرن}. ئەو كەسەی خۆشت دەوێت ؛ ناتوانیت هیدایەتی بدەیت، بەڵكو ئەوەی لەسەر تۆیە ؛ بریتیە لە گەیاندنی پەیامەكە، وخوای گەورە بەویستی خۆی هەركەسێكی بوێت ؛ هیدایەتی دەدات.

فوائد الحديث

حەرامێتی داواکردنی لێخۆشبوون بۆ موشریکەکان ؛ ئەگەرچیش کەسی خزم ونزیک بن یان هەر کردەوە وچاكەكاریەكیان كردبێت.

لاساییکردنەوەى باوباپیران وگەورەکان لەسەر پوچەڵ ؛ لە كردەوەی خەڵكی جاهیلیەت بووە.

ئاماژەیە بۆ كامڵی سۆز وبەزەیی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وئەو بەپەرۆش بوو لەسەر بانگەوازی كردنی خەڵكی وهیدایەتدانیان.

وەڵامدانەوەى ئەو کەسانەیە کە دەڵێن (ئەبو تاڵیب) مسوڵمان بووە.

پەند لە حاڵی بەندەکان بە پێی کۆتا کردەوەکانیانە.

پوچەڵێتی پەیوەست بوون بە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- یان یەکێکی تر جگە لە خواى گەورە؛ بۆ هێنانى سوود یان لابردنی زیان.

هەرکەسێک بڵێت: (ﻻ إله إﻻ الله) بە زانست -علم- ودڵنیایی -یەقین- وبیروباوەڕەوە -عەقیدەوە-؛ دێتە نێو ئاینی ئیسلامەوە ومسوڵمان بووە.

زیانی هاوڕێ وهاوەڵی خراپ لەسەر مرۆڤ.

واتای: (لا إله إلا الله) بریتیە لە وازهێنان لە پەرستنی بتەکان وپیاوچاکان، وبە تاکدانانى خواى گەورە لە پەرستندا، وموشریکەکان لەو کاتەدا ماناى (لا إله إلا الله)یان دەزانى.

سەردانى موشریکێکی نەخۆش بکرێت ؛ ڕێگەپێدراوە، ئەگەر هیوای مسوڵمان بوونی هەبێت.

هیدایەتی ڕێنموێنیكردن بۆ سەر ڕێبازی ڕاست -هدایة التوفیق- تەنها بەدەستی خوای گەورەی تاك وبێ هاتا وبێ هاوەڵە، ئەوەی لەسەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو ؛ تەنها بریتی بوو لە هیدایەتدانی ڕێنیشاندان وئاراستەكردن وگەیاندن -هدایة الإرشاد-.

التصنيفات

ڕاڤەکردنی قورئان (تەفسیری قورئان), بانگەوازی کردن بۆ لای خوای گەورە